حکومەتی هەرێم نزیكه‌ی 6 ملیار دینار بۆ شارەوانی سلێمانی خەرج دەکات

"ئامانج لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکە"

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (7ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیكه‌ی 6 ملیار دینار بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی خه‌رج كرا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریدا هاتووه‌، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕی 5 ملیار و 836 ملیۆن و 440 هه‌زار دینار دراوه‌، كه‌ بۆ ماوەی یەك ساڵ لە رێکەوتی 1/ 1/ 2021 تاوه‌كو 31/ 12/ 2021 بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج کرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرا، ئامانج لە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکە لە زۆنی (1)ی سنووری رۆژهەڵاتی سلێمانی و زۆنی (4)ی سنووری باشووری شاری سلێمانی، ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

 

د.ی