سەرۆکی هایتی تیرۆر کرا
هایتى به هه‌ژارترین وڵاتى هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا ئه‌ژمار ده‌كرێت
.gif)
K24 – هەولێر
جوڤینیڵ مویز، سه‌رۆكى كۆمارى هایتى، له‌نێو ماڵه‌كه‌یدا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه، تیرۆر كرا.
كلود جۆزیڤ، وه‌ك جێگره‌وه‌ى سه‌رۆكى هایتى ده‌ستنیشانكرا، رایگه‌یاند: دواى كوژرانى سه‌رۆكى هایتى، سوپا وڵات ده‌پارێزێت.
سه‌رۆكى نوێی هایتى، راشیگه‌یاند: جگه له جوڤینێڵ مویز، هاوسه‌ری سه‌رۆكى هایتیش، به‌هۆی قورسی برینه‌كه‌یه‌وه، گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه.
سه‌رۆكى نوێى ئەو وڵاتە روونیكرده‌وه، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هێمنى وڵات بپارێزن، پۆلیس و سوپا، ده‌وڵه‌ت ده‌پارێزن.
كلود جۆزیڤ راشیگه‌یاند، جوڤینیڵ مویز، له‌لایه‌ن بیانییه‌كان تیرۆر كرا، كه به زمانه‌كانى ئینگلیزى و ئیسپانى قسه ده‌كه‌ن.
هایتى، به هه‌ژارترین وڵاتى هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا ئه‌ژمار ده‌كرێت، به وڵاتى كاره‌ساته سروشتییه‌كانیش ده‌ناسرێت، ده‌ستوری هایتى له ساڵى (1989) نوسراوه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌ر گفتوگۆیه‌ك ده‌رباره‌ى هه‌موار كردنه‌وه‌ى ده‌ستوور، قه‌ده‌غه‌یه.