وه‌رگێڕێكى ئه‌فغانى له وڵاته‌كه‌ی به‌سیخوڕى كردن و له واشنتنیش به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مدراوه
بزووتنەوەی تاڵیبان بە ئێمەی راگەیاند پارچه‌یه‌ك نان بێنن ئه‌گه‌ر نا خانووه‌كانتان ده‌سووتێنن
K24 – هەولێر:
وه‌رگێڕێكى ئه‌فغانى، له وڵاته‌كه‌یدا به‌سیخوڕى كردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان و له لایه‌ن واشنتنیشه‌وه به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مدراوه، له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ركردنى لێده‌كرێت، ناوبراو رایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌فغانستان ده‌كوژرێت.
زه‌ڵماى نیازى، ئه‌و وه‌رگێڕه ئه‌فغانییه‌ى، له‌وڵاته‌كه‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ى كووشتنى لێكراوه، له‌لایه‌ن سوپاى ئه‌مه‌ریكا به كاری سیخوڕ‌ى تۆمه‌تبار كراوه.
دواى چه‌ند ساڵێك له پێشكه‌شكردنى داواكارى بۆ وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رێتى له ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ى نووسراوێكه‌وه، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی بۆ زه‌ڵماى نیازى ره‌وانه كرا، تێیدا هاتووه: ئه‌و نامه‌یه ره‌تكردنه‌وه‌ى داواكارییه‌كه‌تان نیه، به‌ڵكو داواكەت نێردراوه بۆ دادوه‌ری تایبه‌ت به کاروباری كۆچبه‌ران، له لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، نیازى له كارى تیرۆریستی تێوه‌گلاوه، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌فغانستان.
نیازى رووداوێك باس ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ره‌تكردنه‌وه‌ى داواكه‌ى له‌لایه‌ن دادوه‌ری تایبه‌ت به كاروبارى كۆچبه‌ران، په‌یوه‌سته به‌م رووداوه و گوتى: ئێمه منداڵ بووین، له نزیك ماڵه‌كه‌مان خه‌ریكى یاریكردن بووین، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان به سوارى ماتۆڕسكیل، له‌لای ئێمه‌وه وه‌ستان و داوایان له ته‌واوى منداڵه‌كان كرد، بچنه ماڵه‌وه، پارچه‌یه‌ك نان بێنن، ئه‌گه‌ر نا ته‌واوى خانووه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌سووتێنن.
زه‌ڵماى نیازى، راشیگه‌یاند: منیش چوومه‌وه بۆ ماڵ، پارچه‌یه‌كى بچووكى نانم بۆ هێنان، كه قه‌باره‌كه‌ى هێنده‌ى مۆبایلێك بوو.
نیازى راشیگه‌یاند: پێم وایه ره‌تكردنه‌وه‌ى داواكه‌م بۆ ئه‌و رووداوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، تۆ به‌شداریت كردووه له كرده‌ى تیرۆریستى.
زه‌ڵماى نیازى، بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ له ریزه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك وه‌رگێڕ كاریكردووه، له‌ساڵى (2014) وه‌ك په‌نابه‌ر رووی له ئه‌مه‌ریكا كردووه، له‌كاتى پێشكه‌شكردن بۆ وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رێتى، دادوه‌ر، داواكه‌ى ره‌تكرده‌وه.
نیازى گوتیشی: ئه‌گه‌ر بچمه‌وه ئه‌فغانستان، بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان هه‌ڕه‌شه‌یان له ماڵباته‌كه‌م كردووه و ده‌مكوژن، داواكارم له ئیداره‌ى جۆ بایدن، بڕیارێكى دروست بۆ ئێمه ده‌ربكات، ژیانم له مه‌ترسیدایه.
وەرگێڕانی: ک.ب
سەرچاوە:CNN