له هه‌رێمى كوردستان زۆرترین رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه لە مانگی حوزه‌یران روویداوه
له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له وه‌رزى هاویندا به‌ڕێژه‌ى (%60) رووداوه‌كانى ئاگر كه‌وتنه‌وه زیادیكردووه
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌مانگى حوزه‌یران، زۆرترین رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه روویداوه، كه به‌شێكى زۆرى ئه‌و رووداوانه، سووتانى ئۆتۆمبێل بووه.
له‌مباره‌یه‌وه، رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له وه‌رزى هاویندا، به‌ڕێژه‌ى (%60) رووداوه‌كانى ئاگر كه‌وتنه‌وه زیادیكردووه، كه هۆكاره‌كه‌شى كه‌مته‌رخه‌مى هاووڵاتیان بووه.
گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر، راشیگه‌یاند، زۆربه‌ى خاوه‌ن شوێنه بازرگانییه‌كان، هۆشیاری خۆپارێزیان به‌رامبه‌ر رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه نیه.
له ئینفۆگرافیكى كوردستان 24دا هاتووه، كۆی رووداوه‌كانى (6) مانگى رابردوو، له هه‌ولێر (145) رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه روویداوه، (2) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، (4) كه‌سیش بریندار بوونه، زیانه مادییه‌كانیش به (10) ملیار دینار خه‌مڵێنراوه.
له سلێمانیش، (1379) رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه روویداوه، (836) رووداوى سووتانى دارستان و پاوان بووه، (15) كه‌سیش رزگار كراون.
له دهۆكیش (1552) ئاگر كه‌وتنه‌وه روویداوه، تێیدا (1110) رووداو له دارستانه‌كان بووه، زیانه مادییه‌كانیش به (7) ملیار دینار خه‌مڵێندراوه.
له ئیداره‌ى راپه‌ڕینیش، (155) رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه روویداوه، (55) رووداو، به ئه‌نقه‌ست بووه، (100) رووداویش هۆكاره‌كه‌ى نه‌زانراو بووه، (2) كارمه‌ندى به‌رگرى شارستانیش سووتاون، زیانه مادییه‌كانیش به (945) ملیۆن دینار مه‌زنده كراوه.
ک.ب