په‌یمانگه‌ی گۆڵد بۆ ستراتیجی نێوده‌وڵه‌تی: كوردستان24 سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌مه بۆ ناوچه‌كانی كوردستانی گه‌وره
ئیدانه‌ی بڕیاری داخستنی نووسینگه‌كانی ده‌كه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، په‌یمانگه‌ی گۆڵد بۆ ستراتیجی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی ره‌فتاره‌كانی په‌یه‌ده بۆ داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 ده‌ربڕی و كوردستان24ی به سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می زانیاری بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستانی گه‌وره وه‌سفكردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و رێككاره‌ی هێزه‌كانی په‌یه‌ده و ئیداره‌ی رۆژئاڤا گرتوویانه‌ته به‌ر دژی كوردستان24 بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و بێ راڤه‌كردنی بڕیاره‌كه‌یان، زۆر گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئیداره‌كه ده‌یكات بۆ پاراستنی ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، ئه‌و ئازادیانه‌ی كه گه‌لی كورد به درێژایی چه‌ندین ده‌یه له پێناویان‌دا تێكۆشاوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه، "ئه‌مه دووه‌مجاره په‌یه‌ده نووسینگه‌كانی كوردستان24 داده‌خات، له كاتێكدا په‌یه‌ده بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، چاره‌سه‌ری دیموكراتی ده‌وێت و دان به هه‌موو مافه رۆشنبیری و نیشتمانی و سیاسییه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌نێت، كه فره كولتوور و فره ده‌نگ و ره‌نگه. ئێمه بڕوامان وایه چاودێری و سانسۆری سه‌ر میدیا و چه‌وساندنه‌وه‌ی بیر و بۆچوون ئامرازێكی گونجاو نییه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی پارته‌كه له كاری خۆیدا بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كات".
په‌یمانگه‌ی گۆڵد بۆ ستراتیجی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتی له كاری پیشه‌یی و بابه‌تیبوونی كوردستان24 كردووه‌ته‌وه و له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، "له هه‌موو جیهاندا زۆرێك بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به هه‌واڵ و زانیارییه بێلایه‌ن و بابه‌تییه‌كان له باره‌ی رووداو و پێشهاته‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له سووریا، عێراق، ئێران و توركیا سه‌یری كوردستان24 ده‌كه‌ن. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین سانسۆرخستنه سه‌ر كوردستان24 مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره و مه‌ترسی ئه‌و كاره له داخستی ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا زیاتره".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، هاتووه: ئێمه هیواخوازین ئه‌و رووداوه ره‌شانه ئاماژه نه‌بن بۆ ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێ، ئیداره‌ی ناوچه‌كه به‌ره‌و پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو نه‌نێت و به ئومێد و گه‌شبینییه‌وه سه‌یری كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد بكات، چونكه كوردی سووریا زۆر به جه‌ربه‌زییه‌وه تێكۆشاون بۆ به‌دیهێنانی ئازادیی.