كۆرۆنا له عێراق.. له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه راگه‌یه‌ندرا
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه گه‌یشته سه‌رووی ملۆنێك.. 31 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 48 هه‌زار و 604 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 9 هه‌زار و 189 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه‌یه، كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵ له عێراق تۆماركرابێت. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 600 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 31 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5 هه‌زار و 139 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 406 هه‌زار و 289 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 444 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 287 هه‌زار و 903 كه‌سیش به رێژه‌ی 91.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 100 هه‌زار و 942 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 575 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك هه‌زار و 1180 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B