دواجار رامۆس یانه نوێیهكهی ههڵبژارد
دواجار سێرخیۆ رامۆس یانە نوێیەکەی هەڵبژارد و بریاریدا لەمەودوا بە درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی ناسناوەکان بکات.
سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئیسپانی دوای 16 ساڵ یاریکردن لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە، بریاریدا یانەکەی جێبێڵێت و یانەیەکی دیکە بۆ خۆی هەڵبژێرێت، هەرچەندە ئەمە کارێکی ئاسان نەبوو بۆ ئەو، بەڵام ناچار بوو.
بەرگریکارە پۆلایینەکە دواجار درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسای هەڵبژارد و بێ بەرامبەر پەیوەندی بەم یانەیەوە کرد و تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 پارێزگاری لە درێسی ژمارە چواری ئەو یانەیە دەکات.
ئەو یاریزانە لە ساڵی 2005 کاتێک ریزەکانی یانەی سێڤییای جێهێشت، پەیوهندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد و بۆ ماوەی شازدە ساڵ یاری بۆ ئەو یانەیە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە توانی 101 گۆڵ بکات و هەروەها توانی 22 ناسناویش لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بێنێت کە چواریان چامپیۆنزلیگ بوون.
رامۆس دوایینجار لە ساڵی 2018 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکو هاوینی ئەمساڵ نوێکردەوە، بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی رێکنەکەوتنی لەگەڵ یانەکەی، بریاریدا ئەو یانەیە جێبێڵێت و پەیودندی بە یانەی پاریس سانجیرمانی فەرەنساوە بکات.
رامۆسی تهمهن 35 ساڵ، له هاوینی 2005 له یانهی سێڤییا بهبههای 27 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مهدرید گواسترایهوه، له كۆی 670 یاری 101 گۆڵ و 40 ئاسیستی كردووه.