رۆناڵدۆ یەکەمجاری نییە لەگەڵ راهێنەرەکانی تووشی کێشە دەبێت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ - جۆزێ مۆرینیۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ - جۆزێ مۆرینیۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ، جارێکی لەگەڵ راهێنەرێکی دیکەی تووشی کێشە بووەتە و ئەمجارەیان خۆرخێ خێسۆس، راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی و کار گەیشتووەتە ئەوەی دۆن واز لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بهێنێت.

ماڵپەری Football Planet بڵاویکردەوە ئەمە جاری یەکەم نیە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ لەگەڵ راهێنەرەکانی تووشی کێشە دەبێت، پێشتریش دۆن لەگەڵ چەند راهێنەرێکی دیکە لەسەر بابەتی جیاواز تووشی کێشە و گرفت بووە و هەندێکجاریش بەهۆی کێشەکان بووەتە یاریزانی یەدەک و لەلایەن راهێنەرەکەیەوە پەراوێز خراوە.

یەکەم: رۆناڵدۆ و مۆرینیۆ لە ریاڵ مەدرید
هەر لە سەرەتای هاتنی مۆرینیۆ بۆ ریاڵ مەدرید لە وەرزی 2012-2013 پەیوەندی ئەو و رۆناڵدۆ درزی تێکەوت، بەهۆی ئەوەی راهێنەرەکە هەر زوو هەستی بەوە کرد دۆن کاریگەری لەسەر ژووری جلگۆڕین هەیە و هەندێکجاریش ویستی دەستکاری کردنی پلانەکانی هەبووە، دواجار مۆرینیۆ لە لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێهێشت.

دووەم: رۆناڵدۆ و رافا بێنیتیز
لە ساڵی 2015 رافا بێنیتیز لە شوێنی کارلۆ ئانچێلۆتی وەکو راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دیاریکرا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو راهێنەرەی بە دڵ نەبوو و دوای یەکێک لە یارییەکانی یانەکەشی ستایشی راهێنەرە ئیتاڵیەکەی کرد و بە راهێنەرێکی مەزن ناوی برد، بێنیتیز ویستی ئەوەی هەبوو دۆخەکە ئارام بکاتەوە، بەڵام دوای تەنها چەند مانگێک ئەویش لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

سێیەم: رۆناڵدۆ و رالف رانگنیک
دوای گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد لە ساڵی 2021، رالف رانگنیک بە شێوەیەکی کاتی ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی گرتە ئەستۆ. لە یاریی نێوان مانچێستەر یونایتد و برێنتفۆرد ئەو راهێنەرە گۆڕانکاری بە رۆناڵدۆ کرد و ئەو یاریزانەی توڕە کرد، هەرچەندە ئەو راهێنەرەش ویستی ئەوەی هەبوو بابەتەکە بە ئاسایی وەربگرێت، بەڵام دواتر کێشەکان قوڵتر بونەوە.

چوارەم: رۆناڵدۆ و ئێریک تێن هاگ
رۆناڵدۆ لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر یونایتد توانی لە یەکەم وەرز 18 گۆڵ بکات، لە یارییەکەی بەرامبەر تۆتێنهام رۆناڵدۆ رەتیکردەوە وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری بکات و پێشکۆتایی هاتنی یارییەکە یاریگای جێهێشت، ئەمەش راهێنەری یانەکەی توڕە کرد و بڕیاریدا تەمبێ بکات، بەڵام کێشەوە لێرەوە قوڵتر بوو کاتێک لە دیمانەیەکدا لەگەڵ پێرس مۆرگان ئێریک تێن هاگی بە خیانەتکار ناو برد و دواتر رۆناڵدۆ ناچار بوو مانچێستەر یونایتد جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودییەوە بکات.

پێنجەم: رۆناڵدۆ و فێرناندۆ سانتۆس
لە مۆندیالی 2002 لە یاری نێوان هەڵبژاردەکانی پۆرتوگاڵ و سویسڕا، فێرناندۆ سانتۆس راهێنەری ئەو کاتەی پۆرتوگاڵ بڕیاریدا رۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەک بێت و دواتر لە خولەکی 73 بەشداری یارییەکەی کرد. هەرچەندە خودی رۆناڵدۆ هیچ کاردانەوەیەکی ئاشکرای نەبوو، بەڵام دواتر خوشکەکەی و هەروەها جۆرجینای خۆشەویستی توڕەیی رۆناڵدۆیان لە دوو پۆستی جیاوازی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاشکرا کرد.