سەركردەیەكی باڵای داعش لە فەللوجە كوژرا
"زیاتر لە حەفتا چەکداری دیکەی کوژراون"
K24 - ھەولێر
لە ئەنجامی بۆردومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانی نێودهوڵهتی لە فەللوجە، سەرکردەیهكی باڵای چهكدارانی داعش كوژرا.
ستیڤ وارن گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە چوار رۆژی رابردوودا، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان 24 هێرشیان كردوەتەوە سهر بنکە و بارەگاکانی داعش لە فەللوجە، لە ئەنجامی بۆردومانهكاندا، ماهر ئەلبیلاوی، سەرکردەی داعش لە فەللوجە، کە بە کەسی یەکەمی داعش لەو شارۆچکەیەی دادەنرێت، لەگەڵ زیاتر لە حەفتا چەکداری دیکەی کوژراون".
رۆژی دووشەمەی رابردوو ھێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی فەللوجەیان دەستپێكرد، بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان چەند ناوچەیەكیان لە سنووری شارۆچكەی فەللوجە لە بندەستی داعش رزگار كردووە.
شارۆچکەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار سەرەتای ساڵی 2014وە کەوتووەتە بندەستی چەکدارانی داعش و سەرەرای هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی عێراق بۆ گرتنەوەی شارۆچکەکە، بەڵام فەللوجە هێشتا لە بندەستی داعشدایە و شارۆچکەکە بە پێگەیەکی سەرەکی داعش هەژمار دەکرێت لە عێراق.