"به‌هۆی سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌واره‌یه‌ك رێزی لێده‌گیرێت"
رێبوار بابكه‌یی: كابینه‌ی نۆیه‌م كاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان كردووه و سه‌رمایه‌دارانی بیانی راكێشاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:
رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌ت بنیاتنراوه و كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، سه‌رمایه‌دارانی بیانیش بێنێته هه‌رێمی كوردستان و به‌و هۆیه‌وه داهات زیاد بكات، ئه‌م سیاسه‌ته وایكردووه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان به‌هێزتر و پته‌وتر بن.
رێبوار بابكه‌یی گوتی: "كابینه‌ی نۆیه‌م له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه ستراتیژییانه ئیشی كردووه، كه نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و زیادكردنی داهات و چه‌سپاندنی حوكمی شه‌فافیه‌ته، سه‌رۆكی حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر ئه‌مانه كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و دونیاش فراوانتر بكات، تێكه‌ڵه دیپلۆماسییه‌كان به‌هێزتر و پته‌وتر بكات، ئه‌مه‌ش بۆ پشتیوانیكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "سیاسه‌ت و تێڕوانینی كاك "مه‌سرور بارزانی" و كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌جێی خۆیه‌تی، ده‌یه‌وێت بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان فروانتر بكات له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌بێت، له سه‌ر ئاستی نێوده‌ڵه‌تیش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كاراكته‌ر په‌ره‌پێبدات، ئه‌وانه‌ی كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر درووستكردنی بڕیاری سیاسی، وه‌كو ئه‌مه‌ریكا، چین، رووسیا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی هێزن، خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیان".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژی به‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كاراكته‌رێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ته به‌شێك له كێشه بۆ هیچ وڵاتێك، نه‌بووه‌ته ئامرازێك به‌ده‌ستی هیچ لایه‌نێك، به‌ڵكو له رێگه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه‌وه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌واره‌یه‌ك ناسێنراوه و رێزی لێده‌گیرێت و له رووداوه‌كاندا بۆچوونی وه‌رده‌گیرێت، جاری واش هه‌بووه، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، بۆ هه‌ندێك پرس، كه راسته‌خۆش په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌بێت، پرسیان به سه‌رۆكی حكومه‌ت و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كردووه، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه و ته‌كانێكی گه‌وره‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له‌و په‌یامانه‌ی له پشتی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر، ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان په‌لكێشی ئه‌و ململانێیه سیاسییه بكه‌ن، به‌ڵام به هۆی پێداگری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تێڕوانینی عاقلمه‌ندانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه و نه‌بووه‌ته به‌شێك له‌و ململانێیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك له به‌ره‌یه‌كه‌وه بۆ به‌ره‌یه‌كی دیكه هه‌نگاو بنرێت، به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیانی پێده‌گات.
رێبوار بابكه‌یی ئاشكرای كرد، یه‌كێكی دیكه له‌و په‌یامانه‌ی له‌پشت هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێره، داماڵێنی سیفه‌تی سه‌قامگیری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، تا هه‌ولێر نه‌بێته ناوه‌ندێك بۆ بڕیاری سیاسی، واتا هه‌ولێر هه‌ر ته‌نیا پارێزگایه‌ك بێت له عێراق و تایبه‌تمه‌ندی خۆی له‌ده‌ست دبات.
ئاشكراشی كرد، له مانگی ئاداری رابردوودا، كاتێك پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی عێراقی كرد، داوای پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری كرد، به‌ڵام كه هاته پایته‌ختی هه‌رێم ده‌ستخۆشی له‌و پێكه‌وه‌ژیانه كرد، بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌كه‌ی كه هه‌یه، ستایشی ئه‌و سیاسته‌ی كرد، ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌یه.
سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و بوونی وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك بۆ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه روونیكرده‌وه، ئه‌م پێكه‌وه ژیانه په‌یامێكی مرۆییه و بڕوایی په‌ته‌وی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد و سه‌رۆك بارزانییه، بڕوایان وایه پێكه‌وه‌ژیان خاڵی سه‌ركه‌وتنی كورده له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه.
روونیشكرده‌وه، هه‌ر كاتێك سه‌ردانی وڵاتێكمان كردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته تامه‌زرۆی ئه‌وه بوون، كه سه‌رمایه‌داره‌كانیان بێنه هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و لێره سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیری تێدایه، جیا له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه سه‌قامگیری ئه‌منیی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌موو بنه‌ماكانی وه‌به‌رهێنانی تێدایه، دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاریكاره تا كۆمپانیا بیانییه‌كان بێن لێره سه‌رمایه‌ی خۆیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن.
د.ی