هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: له هه‌رێمی كوردستان گرووپێكمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی درۆنه‌كان پێكهێناوه
ده‌یڤید ویلیا‌م: ئێستا نه‌ك ته‌نها چیاكان، به‌ڵكو هه‌موو جیهان دۆستی كورده و كورد هێزێكی كاریگه‌ره و په‌یوندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
ده‌یڤید ویلیا‌م، فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كان و درۆنه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین و له‌ڕێگه‌ی ئاڵۆگۆڕكردنی زانیاری كاری خۆمان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرووپێكی تایبه‌تمان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی درۆنه‌كان پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ر هێرشێكی تازه شتێكی نوێ فێربین و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌یه.
سیسته‌می به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان:
ئه‌م گوتانه‌ی فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: ئێمه هه‌ندێك سیستمی به‌رگریمان هه‌یه له بنكه سه‌ربازییه‌كانمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی درۆنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌ده‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، به‌ر له‌وه‌ی هێرشه‌كان ئه‌نجام بدرێن ئێمه رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
ئامانجی هێرشه‌كانی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر:
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه بۆچی هه‌ولێر ده‌كرێته ئامانج؟ ده‌یڤید ویلیا‌م دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌وان هێرشی سه‌ر هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها هه‌ولێر، ئه‌وان له هه‌موو عێراق هێرش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه 30 ساڵییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی له‌ناوی ببه‌ن. ئه‌وان ده‌زانن ئێمه برای یه‌كین، به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێت ئێمه لێره بمینێینه‌وه، به‌ڵام با دڵنیا بن، ئه‌وان ناتوانن له‌ڕێگه‌ی چه‌ند مووشه‌ك و درۆنێكه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌ناو ببه‌ن.
لێكۆڵینه‌وه له هێرشی درۆنه‌كان:
سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌و هێرشانه، ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌ی هاوپه‌یمانان ئاشكرایكرد، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا پێشه‌نگن، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی باشداین و ده‌زانین كه ئه‌وان كاری باشیان كردووه و ئه‌وان هاوبه‌شێكی زۆر باشی ئێمه‌ن، به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه نامه‌وێت پێش ئه‌وان بكه‌وم، چونكه ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هێزی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراق لێره‌ن، چه‌ندین جاریش حكومه‌تی عێراق جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌ركی پارێزگاریكردنی نێرده دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان له عێراق له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن و پارێزگاری له بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌زانن كه ئێمه كێشه‌مان هه‌یه و هێرشمان ده‌كرێته سه‌ر، بۆیه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه ده‌كات.
كاریگه‌ری هێرشی درۆنه‌كان بۆ سه‌ر كاری هاوپه‌یمانان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر:
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و هێرشانه‌ش بۆ سه‌ر كاری هێزی هاوپه‌یمانان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ده‌یڤید ویلیا‌م گوتی: ئه‌و هێرشانه تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌بووه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان له هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی 27 وڵاتی جیاوازی جیهان پێكهاتووه و كاری ئێمه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆره و داعش‌یش كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه، ئه‌و هێرشانه به‌جۆرێك له جۆرۆهكان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری ئێمه كردووه.
ئه‌نجامده‌ری هێرشی درۆنه‌كان:
سه‌باره‌ت به لایه‌نی به‌رپرس له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان جه‌ختی كرده‌وه، گرووپه میلیشیاكان له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه له واشنتنه‌وه ده‌درێت و ئێمه لێره ته‌نیا ئه‌و مافه‌مان هه‌یه به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین و گوتی: له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا 11 هێرشمان كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئێمه ته‌نیا به‌رگریمان له‌خۆمان كردووه.
هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه:
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، هاوكارییه‌كانمان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌موو مانگێك به بڕی 20 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، تا مانگی 12، ئێمه به دابینكردنی ته‌واوی چه‌ك و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی و ههمفی و پێداویستی سه‌ربازی هاوكاری 12 یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌مان كردووه و مانگانه نیو ملیۆن دۆلار بۆ خواردن و خه‌رجییه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخان ده‌كرێت، به‌هه‌مان شێوه 330 ملیۆن دۆلار بۆ خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گواستنه‌وه و سووته‌مه‌نی ته‌رخان كراوه، هه‌روه‌ها راوێژیان پێ ده‌ده‌ین، تا ببنه هێزێكی پرۆفیشناڵ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی ته‌واو ته‌رخان كراوه و سه‌نته‌رێكی هاوبه‌شمان هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ماهه‌نگیدایه.
هه‌وره‌ها گوتی: له‌ڕووی پێدانی چه‌كه‌وه تا ئیستاش ئێمه له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامین و له پلانماندایه له ئاینده‌ش له‌و هاوكارییانهمان به‌رده‌وام بین.
ئه‌گه‌ره‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وه‌ك چۆن له ئه‌فغانستان روویدا:
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی سیناریۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، له عێراقیش روو بدات، ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئاشكرایكرد، من له‌و باوه‌ڕه‌دام خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌فغانستان ته‌نیا بوونی چیاكانه له‌و دوو شوێنه، ئه‌گینا له هه‌موو شتێكی دیكه‌دا پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وڵاتانی رۆژئاوا نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه من ناتوانم له‌بری سیاسییه‌كان قسه بكه‌م، ئه‌مه بڕیارێكی سیاسیه و دیالۆگی ستراتیژی نێوان واشنتن و به‌غداش به‌رده‌وامن و له‌و دانوستانه‌دا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌درێت، من نازانم به‌كوێ ده‌گه‌ن، به‌ڵام ئێستا نه‌ك ته‌نها چیاكان، به‌ڵكو هه‌موو جیهان دۆستی كورده و كورد هێزێكی زۆر كاریگه‌رن.
به‌ره‌وپێشچوونی سه‌نته‌ره‌كانی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق:
سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشچوونی سه‌نته‌ره‌كانی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه هاوپه‌یمانانیش تێیدا به‌شدارن، ده‌یڤید ویلیا‌م گوتی: من ده‌مه‌وێت به‌ر له هه‌موو شتێك سوپای هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، هه‌ر له سه‌رۆكه‌وه تا سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌و پاڵپشتییه سیاسیه‌ی له ئێمه ده‌یكه‌ن، نه‌ك ته‌نها لێره له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌ش كه له به‌غدا له حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌یكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره هه‌ماهه‌نگییانه له ماوه‌ی مانگ و نیوێكی رابردوودا دروست كران و تا ئیستا 4 سه‌نته‌ری له‌مجۆره پێكهێنراون، ئه‌و سه‌نته‌رانه زۆر گرنگن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌له‌سه‌رن، له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێك له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌ڕێوه‌چوونه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه كه‌متر بكه‌نه‌وه.
ئاشكراشیكرد، ئێستا پلانێكی باش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ئارادایه، هیوادارم تا هاتنی وه‌رزی پایز ببینه خاوه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی هاوبه‌ش، كه هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تێیدا شوێن بگرن.
چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه:
له‌باره‌ی ئه‌و چاكسازیانه‌ش كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه كردوویه‌تی، فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش گوتی: ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه‌ش سوپاسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بكه‌م، كه به‌ڕاستی پشتیوانه له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌و به‌ره‌وپێشچوونانه زۆر دڵخۆشه. ئێستا به بڕیاری سیهاد بارزانی یه‌كه‌ی 80 هێزی پێشمه‌رگه هێنراوه‌ته‌وه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كێتی بریاری داوه كه ئه‌وانیش بێنه‌وه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بێن، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته توانایه‌كی باش بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك بارزانیش كارێكی زۆر باش بوو، كه فه‌رمانی ده‌ركرد، ئه‌و هێزانه بخاته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هیوادارم له چه‌ند مانگی داهاتوودا یه‌كه‌ی 70ـش به بڕیارێكی سیاسی هه‌مان هه‌نگاو بنێت.
هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه میلیشیاكان بۆ ناچاركردنی هێزی هاوپه‌یمانان به كشانه‌وه له عێراق:
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا بۆ كوردستان24، ده‌یڤید ویلیا‌م له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی گرووپه میلیشیاكان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتی: ئێمه ئه‌و هاوپهیمانیهین كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌داممان تێك‌شكاند و عێراقمان رزگار كرد، هاوپه‌یمانان كه هاتوونه‌ته ئێره به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه‌وه بووه، كه له ساڵی 2014 سه‌ری هه‌ڵدا، ئێمه هاوكاری هێزه‌كان ده‌كه‌ین بۆ له‌ناوبردنی داعش، چونكه ئه‌و رێكخراوه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، بۆیه بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌ژێر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌ده‌ست سیاسییه‌كانه، به‌ڵام ئه‌و میلیشیایانه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسان، بۆیه كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كه‌ن.
خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش:
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌ك تێبینیمان كردووه، له هه‌ندێك شوێنی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی سووریا داعش خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه، له عێراقیش راپۆرتمان پێ ده‌گات، كه داعش له ناوچه‌كانی وه‌ك دیاله خۆی رێكده‌خاته‌وه و هێرشی سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی كردووه، به‌ڵام گرووپه میلیشیاكانی ده‌ره‌وه‌ی یاساش خه‌ڵكی سوننه بێزار ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌چنه ناو داعش و ئه‌و میلیشیایانه هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، به‌ڵكو دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.