"ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردن له عێراق زۆر به‌هێزه"
هاوكێشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی عێراق له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه شتێكی دیكه‌یه.. ئیداره‌دانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست خۆیه‌وه نییه.. له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیار دواخستنی هه‌ڵبژاردن بدرێت

K24- هه‌ولێر:
چاودێرانی سیاسی له‌وباوه‌ڕه‌دان، ئەگەرێكی به‌هێز بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له‌ئارادایه، دۆخی ناوخۆی و دەرەوەش بە ھۆکاری دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەزانن و دەڵێن: ئەگەر ھەڵبژاردن لەم دۆخەدا بکرێت، لە ناوەراست و باشووری عێراق ھەڵبژاردنێکی پاك نابێت، لە دوای ھەڵبژاردنەکانیش دۆخەکە خراپتر دەبێت.
شێرزاد مامه، چاودێری سیاسی گوتی: گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارنه‌كان هه‌یه، له‌وانه‌ش ناسه‌قامگیری دۆخی ناوخۆیی عێراق و كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر عێراق و ته‌واوی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه.
گوتیشی: له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه هاوكێشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی عێراق شتێكی دیكه‌یه‌وه ئیداره‌دانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست عێراقه‌وه نییه، به‌ڵكو كلیلی به‌ڕێوه‌به‌ردنی عێراق به‌ده‌ست وڵاتانی دیكه‌وه‌یه و ده‌كرێت له كاتژمێر سفر فه‌رمانێكیان پێ بگات، كه نابێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، بۆیه زۆر سه‌خته پێشبینی ئه‌وه بكرێت، كه له 100% هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کاتێکدان، کێشەی نێوان ئەمەریکاو حەشدی شەعبی و ئاراسەکردنی مووشەك و درۆن بۆ بنکەکانی ئەمەریکا و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق زۆرتر بوون و خەریکن دەبنە کاری رۆژانە و بارودۆخی خزمەتگوزاری ھاووڵاتیانیش بەرەوخراپتر چووە، كه‌ریم كاوه، چاودێری سیاسیش جه‌ختی كرده‌وه، لەم دۆخە ھەڵبژاردنیش بکرێت پاك و بێگەرد نابێت، لە داھاتووش کێشەی گەورەتر بۆ عێراق دروست دەکات.
بەپیێ بڕیاری کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەیە، پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن، بەھۆی دۆخی سیاسی و ئەمنی ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر لاوازن، ئەگەریش ھەڵبژاردن لەم دۆخەدا بکرێت، لە ناوەراست و باشووری عێراق ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد نابێت و زۆرترین ساختەکاریی تێدا دەکرێت.
H.B