دانووستانی سعوودییە و ئێران بۆ حەجی ئەمساڵ شكستيهێنا

دوو رۆژ دانووستانەكانی شاندێکی وڵاتانی سعوودییە و ئێران پەیوەست بە پرسی حەجی ئەمساڵ بێ گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەوتۆ كۆتاییھات.

K24 – هه‌ولێر:

دوو رۆژ دانووستانەكانی شاندێکی وڵاتانی سعوودییە و ئێران پەیوەست بە پرسی حەجی ئەمساڵ بێ گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەوتۆ كۆتاییھات.

بەرپرسانی سعوودییە دەڵێن ئێران داوای كردووە بێ ھیچ مەرجێك رێگە بدرێت حاجیانی سەردانی مەككە بكەن.

وەزارەتی حەج و زیارەتی سعوودییە لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد رێگە چارەی زۆر پێشنیاز كران بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەردوو وڵات، لەوانە پێدانی ڤیزەی ئەلیكترۆنی بە حاجیانی ئێران، بەڵام دیسانیش بەھۆی پچڕانی پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان ھەردوو وڵات گفتگۆكان بێ ئەنجام بوون.

دوای ھێرشکردنە سەر باڵوێزخانە و كونسوڵخانەی سعوودییە لە ئێران، پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان ھەردوو وڵات پچڕا.

له‌ وه‌رزى حه‌جى ساڵى رابردوودا ژماره‌يه‌ك حاجى ئێرانى به‌ هۆى درووستبوونى پاڵه‌په‌ستۆ له‌ ناو حاجياندا گيانيان له‌ده‌ستدا و ئه‌و رووداوه‌ش ئێرانييه‌كانى به‌ره‌و ئه‌وه‌ برد كه‌ په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى سعووديه‌ بكه‌ن و به‌ به‌رپرسيارى رووداوه‌كه‌ى بزانن.