حكومه‌ت پشووی رۆژانی جه‌ژنی دیاریكرد
له گشت داموده‌زگاكان پشووی فه‌رمییه
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، پشووی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵی دیاریكرد و رۆژانی (20 – 21 – 22 -23ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021)، له گشت داموده‌زگاكان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماده‌ی كردووه، سه‌رجه‌م پشووه‌كانی تێدا تۆماركراوه، به گوێره‌ی ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ش، بۆ جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ ته‌نیا چوار رۆژ پشووی فه‌رمی دیاریكراوه، كه رۆژی سێشه‌ممه تاكو هه‌ینی ده‌بێت، واتا 20ی مانگ تاكو 23ی ئه‌م مانگه له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان پشووی فه‌رمییه.