پێكهاته‌ فه‌رمییه‌كه‌ی یۆرۆی 2021 كریستیانۆی شۆك كرد

كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال

یوێفا بە فەرمی باشترین پێکهاتەی یۆرۆی 2020ی بڵاو کردەوە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێکهاتەکە نییە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا پێکهاتەی نمونەیی و باشترین یاریزانەکانی یۆرۆی 2020ـی بڵاوکردەوە، ئیتاڵیا کە توانی ناسناوەکە بباتەوە پێنج یاریزانی لە پێکهاتەکەیە، دۆنارۆما کە بووە باشترین یاریزانی ئەم یۆرۆیە گۆڵپارێزی پێکهاتەی نمونەییە، سپینازۆلا و بۆنوچی لە هێڵی بەرگری و جۆرجینۆش لە ناوەڕاست و فیدریکۆ کیێزاش لە هێڵی هێرشبەرییە، ئینگڵاندیش سێ یاریزانی لە باشترین پێکهاتە هاتووە، هەریەکە لە کایڵ واڵکەر و ماگوایر و رەحیم ستێرلینگ لە پێکهاتەکەدان.

هۆیبێرگی یاریزانی دانیمارک و پێدری یاریزانی لاوی ئیسپانیاش وەکو باشترین یاریزانی ناوەراست دیاریکراون و لوکاکۆش لەگەڵ ستێرلینگ و کیێزا سەرکردایەتی هێڵی هێرشبردن دەکات.

بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەرچەندە بە پێنج گۆڵ بووە گۆڵکاری یۆرۆی 2020 بەڵام ناوی لە پێکهاتەی نموونەیی نییە، بە هەمان شێوە هاری کەین هەرچەندە چوار گۆڵی کرد و هەڵبژاردەکەی گەیشتە یاریی کۆتایی بەڵام لە پێکهاتەکە دانەنراوە.

باشترین پێكهاته‌ی نموونه‌یی یۆرۆی 2020
باشترین پێكهاته‌ی نموونه‌یی یۆرۆی 2020

 

 

Fly Erbil Advertisment