حكومه‌تی هه‌رێم دوو رۆژی دیكه‌ی وه‌ك پشوو ده‌ستنیشان كرد
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌ی له باره‌ی پشووی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌ی له باره‌ی پشووی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانی 18 و 19ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك پشوو ده‌ستنیشان كردووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
بەپێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، رۆژانی 20 و 21 و 22ی تەمووز پشووی فەرمییە، لەپاڵ ئەوەش دا حکومەتی ھەرێم، رۆژانی 18 و 19 تەممووز، کە دەکاتە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیه‌نێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری