3 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاڤا ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه
فه‌رمانده‌ی له شكری رۆژی رۆژئاڤای كوردستان رايگه‌ياند، ئه‌وان ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژئاڤاى كوردستان به مه‌به‌ستى شه‌ڕكردن دژی داعش و پاراستنی ناوچه كوردییه‌كان، به‌ڵام په‌یه‌ده رێگه‌یان پێ نادات.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی له شكری رۆژی رۆژئاڤای كوردستان رايگه‌ياند، ئه‌وان ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژئاڤاى كوردستان به مه‌به‌ستى شه‌ڕكردن دژی داعش و پاراستنی ناوچه كوردییه‌كان، به‌ڵام په‌یه‌ده رێگه‌یان پێ نادات.
عه‌مید محه‌ممه‌د ره‌جه‌ب ده‌عدۆ فه‌رمانده‌ی له‌شكری رۆژ له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست-ی راگه‌یاند له شكری رۆژئاڤا 3 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی مه‌شقپێكراوی هه‌یه كه ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه رۆژئاڤا و به‌رگری له كوردی ئه‌و پارچه‌یه بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر داعش، به‌ڵام په‌یه‌ده رێگه‌یان پێنادات.
فه‌رمانده‌ی له‌شكری رۆژ ده‌ڵێت: "ئێمه ئێستا به ناچاری له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕمان كردووه له دژی چه‌كدارانی داعش به‌تایبه‌تی له شنگال و میحوه‌ری وانكێ".
محه‌ممه‌د ره‌جه‌ب ده‌عدۆ ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بۆ كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌په‌گه، له‌و باره‌یه‌وه گوتى: "بڕیاربوو ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بكه‌ین له‌گه‌ڵ يه‌په‌گه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌ڵام دواتر له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی هێزه هاوبه‌شه‌كه نه‌گه‌یشتینه رێككه‌وتن".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)