بۆ یه‌كه‌مجار ئافره‌تێك ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كه‌ی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی مارێنز
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به مارێنزی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، یه‌كه‌مجاره ژنێك بچێته ریزه‌كانیانه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا ئافره‌تێك توانی له مه‌شقه‌كانی یه‌كه‌ی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بێت و له ریزی ئه‌و یه‌كه‌یه‌دا وه‌ربگیرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به مارێنزی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، یه‌كه‌مجاره ژنێك بچێته ریزه‌كانیانه‌وه.
هیو هوارد، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كه، وه‌رگرتنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی به حاڵه‌تێكی هه‌ڵاواردراو له‌قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌وانه‌ی له‌و یه‌كه‌یه وه‌رده‌گیرێن، ده‌بێت شاره‌زای بواری دزه‌كردنه ناو پرۆگرامه‌كانی پاراستن بن، به باشی شاره‌زای به‌كارهێنانی چه‌ك ببن. زۆر باش مه‌له‌وانی بزانن و له په‌یوه‌ندی بێ ته‌ل و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، ئه‌ندازه‌یی و خۆهه‌ڵدان به په‌ڕه‌شووت و تاكتیكی ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت شاره‌زا بن.
پێشتر 18 ئافره‌ت هه‌وڵیاندابوو، بچنه ریزی ئه‌و یه‌كه‌یه‌وه به‌ڵام 14یان نه‌یانتوانیبوو، مه‌شقه‌كان ته‌واو بكه‌ن. یه‌كێك توانی مه‌شقه‌كان ته‌واو بكات و سێی دیكه‌یان له مه‌شقدان.