سه‌در ده‌گه‌ڕێته‌وه
عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیری:

K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیری، لیوای خانه‌نشینكراوی حه‌شدی شه‌عبی، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بێژه‌ری سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كه، فه‌رهاد ره‌سووڵ، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك لایه‌نی به‌ره‌ی مقاوه‌مه داوای ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته داوایه‌كی عێراقییه‌كانه.
گوتیشی: سه‌ردانی كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت چونكه داوای مانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌كات له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا و به‌رژه‌وه‌ندیش وا ده‌خوازێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و گرووپانه‌ی بۆردومانی باڵیۆزخانه‌كان ده‌كه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی یاسان و هێزه ئه‌منییه‌كان به فه‌رمانی كازمی راوه‌دوویان ده‌نێن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به بێ ره‌وتی سه‌در، پرۆسه‌ی سیاسی شكستده‌هێنێت و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در و دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئارادایه.
ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه
پرسیار: ئایا هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كرێت؟
عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیری: به‌ناوی خودا، سوپاس بۆ ئێوه. پرسی هه‌ڵبژاردن زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیاره. ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندووه، به‌شداری له پرۆسه‌كه ناكات. كه بڕبڕه‌ی پشتی پرۆسه‌ی سیاسییه. ره‌وتی سه‌در به‌شێكی گه‌وره‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی شكستیهێناوه.
ئه‌ندامانی ره‌وته‌كه له وه‌زاره‌تی كاره‌با و ته‌ندرووستی شكستیان هێناوه. نه‌یانتوانیوه پشتیوان بن بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و پشتیوانی په‌یكه‌ری ره‌وتی سه‌در بكه‌ن. پێشم وایه ره‌وته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه پرۆسه‌ی سیاسی. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت.
پرسیار: ئایا ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كشێته‌وه؟
عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیری: یه‌كه‌م شت، سه‌ردانی كازمی بۆ ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. له 26ی ئه‌م مانگه سه‌ردانه‌كه ده‌كات. كازمی كۆمه‌ڵێك بڕیاری خۆی هه‌یه. ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه، پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌مه‌ریكا دایمه‌زراندووه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، رێككه‌وتنی ئه‌منی و ستراتیژی له نێوان به‌غدا و واشنتن هه‌یه. كازمی باس له عێراقی نوێ و دیموكراسی ده‌كات، پێم وایه پڕۆژه‌ی بایدن و ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ئارادا نییه.
ئه‌مه شتێكی روونه و له باكووره‌وه بۆ باشوور هه‌مووان ده‌زانن ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق ده‌مێننه‌وه و ده‌رناچن، تا ئه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه هێور ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ناوچه‌كه ستراتیژییه بۆ هه‌مووان.
كێشه هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا له نێوان وڵاتانی دراوسێ و هه‌رێمایه‌تی عێراق كێشه هه‌یه. ناكۆكی له نێوان عێراق و دراوسێكاندا هه‌یه. سه‌ردانی كازمی بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پته‌وتركردنی ئه‌و مانه‌وه‌یه‌یه بۆ ماوه‌ی داهاتوو.
پرسیار: داوای ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه، ئایا داوای ئێرانه؟
عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیری:
ئێمه حه‌شد تۆمه‌تبار ناكه‌ین. من وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شد و وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی قسه ده‌كه‌م. به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه و واپێویست ده‌كات بمێننه‌وه. هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراقدا هه‌ن، ئه‌وان كه ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌ربچن، داوای ئێران نییه، به‌ڵكو داوایه‌كی عێراقییه. ئێمه حه‌شدی شه‌عبی به میلیشیا وه‌سف ناكه‌ین. كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی یاسا هه‌ن، ئه‌مه‌ریكا داوایان ده‌كات و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق راوه‌دوویان ده‌نێت.به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران راوه‌دوو ده‌نرێن.
هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له پرسی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكادا نییه، ئه‌مه ته‌نیا داوای ئێرانییه‌كان نییه، به‌ڵكو داوای عێراقییه‌كانیشه. به‌داخه‌وه عێراق بووه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێ له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و ململانێیه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌ڵێ كۆمه‌ڵێك گرووپی چه‌كدار هه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی یاسادان و باڵیۆزخانه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج، پرسیاره‌كه به‌م جۆره‌یه، ئایا ئه‌وه مقاوه‌مه‌ی ئیسلامییه؟
پرسیار: له 2003 به ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌وترا رزگاركار، ئێستا بۆچی پێیان ده‌وترێت داگیركا‌ر؟
عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیری: ساڵی 2003 له كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردبوو، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ رووخانی رژێم بێن، نه‌ك بمێننه‌وه. به‌ڵام دوای ئه‌و به‌ركه‌وتنه‌ی له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا روویدا، دواتر كه داعش هات، ره‌وشه‌كه گۆڕا.
ململانێ له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه و ململانێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی ناته‌ندرووست هه‌یه. دوای هاتنی داعش، ره‌وشه‌كه به ئاسانی چاك نابێته‌وه. ستراتیژی سیاسی گۆڕاوه.
پرسی ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هاوكار بووین، رژێمێكی دیكتاتۆریمان رووخاند، كه به ئاگر و ئاسن حوكمی عێراقی ده‌كرد و په‌لاماری كه‌نداوی دا، ئێستا رێككه‌وتنێك هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان.