سه‌رۆكى كوتله كوردييه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بادى كۆده‌بنه‌وه
تا ئێستا لايه‌نه كوردييه‌كان بڕياريان نه‌داوه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌يدا بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
نەوزاد رەسوڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی تایبەت بە کوردستان 24ی راگه‌ياند، "ئه‌مشه‌و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان، چەند داوایەك لە بارەی بارودۆخی ئەمنی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی نوێنەران و دابینکردنی بەشە بودجەی پێشمەرگە و ناردنی پارەی دوو ساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ عەبادی دەخەنە ڕوو".
بڕياره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆببێته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى تايبه‌ت به پرۆسه‌ى سياسى عێراق و هه‌وڵه‌كانى چاكسازى و گۆڕانكارييه‌كانى كابينه‌ى عه‌بادى تاوتوێ بكرێن.
تا ئێستا لايه‌نه كوردييه‌كان بڕياريان نه‌داوه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌يدا بكه‌ن.