عارف روشدی: به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داعش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
به بێ به‌شداری ره‌وتی سه‌در له پرۆسه‌كه، ناته‌واوییه‌ك درووست ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، عارف روشدی رایگه‌یاند، به كشانه‌وه‌ی بێ به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق داعش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش گوتی: به بێ به‌شداری ره‌وتی سه‌در له پرۆسه‌كه، ناته‌واوییه‌ك درووست ده‌بێت و هیواخوازین ره‌وتی سه‌در بگه‌ڕێته‌وه و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكات.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" عارف روشدی له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا گوتی: گفتوگۆ له باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا بۆ دوای قۆناغی كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، به‌ڵام بڕوام وایه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه، به پێی پێویست به‌شێكیان ده‌مێننه‌وه، چونكه ئه‌ركیان ته‌واو نه‌بووه و عێراقیش پێویستی به هاوكاری ئه‌وانه.
گوتیشی: هه‌وڵده‌درێت په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له بواری سه‌ربازیدا نه‌بێت و فراوان بكرێت و هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌ی ژیان بگرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بڕیارێكی گشتگیر نه‌بووه و كورد و سوننه پێی رازی نه‌بوون و زۆرینه‌یه‌كی شیعه ده‌نگیان پێ داوه و بڕیارێكی ته‌واو عێراقیانه نییه و مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داوای حكومه‌ت بووه، نه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. بینیشمان كاتێك ئه‌مه‌ریكا كشایه‌وه، داعش سه‌ری هه‌ڵدا و زۆرێك له شاره عێراقییه‌كانی داگیر كرد. ئه‌گه‌ر بێ به‌رنامه ئه‌و هێزانه بكشێنه‌وه، داعش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له ده‌وروبه‌ری هه‌رێم و ناوچه سوننه نشینه‌كان و نزیك به‌غدا، داعش جموجووڵی زۆر بووه و به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ناوچه‌ی سه‌دری گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و حكومه‌تی عێراق له ئاست ئه‌وه نییه، بتوانێت به ته‌نیا به‌ره‌نگاری ببێته‌وه.
عارف روشدی باسی له‌وه‌شكرد، له‌م ماوه‌یه هه‌ڵمه‌تێكی زۆری تێكدانی تۆڕی كاره‌با هه‌بوو، نه‌خۆشخانه له ناسرییه سووتێنرا، خه‌ڵك له نه‌خۆشخانه‌ی نه‌جه‌ف گیرا، كه ویستبوویان ئاگری تێبه‌ربده‌ن و ئه‌و جۆره كرده‌وه تیرۆریستیانه روویان له هه‌ڵكشانه و له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه بێت، هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا نه‌كرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌دریش، گوتی: ره‌وتی سه‌در گه‌وره‌ترین كوتله‌ی نوێنه‌رانه و له كابینه‌ی حكومه‌تیشدا وه‌زیری هه‌یه و خاوه‌ن ملیۆنان ده‌نگده‌ره. ئێمه خوازیارین ئه‌و ره‌وته پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌ی بكات و به بێ به‌شداری ره‌وتی سه‌در، هه‌ڵبژاردن ناته‌واوییه‌كی زۆری بۆ درووست ده‌بێت.