محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: "پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره" شكستیهێناوه
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود

K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، زۆر قورسه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌ڕێوه بچێت و لایه‌نه‌كان ناكۆكن و شیعه به دوو ئاراسته‌دا هه‌نگاو ده‌نێت. گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا له پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌دا شكستیهێناوه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌یی هه‌یه و به دوور نازانرێت له ناوچه‌كه بكشێته‌وه. له باره‌ی هه‌مواری ده‌ستووری عێراقیشه‌وه گوتی: هه‌ر ده‌ستبردنێك بۆ ده‌ستوور به زیانی كورده. سه‌باره‌ت به حه‌یده‌ر عه‌بادیش گوتی: خراپترین سه‌رۆك وه‌زیرانی دژه كورد بووه و له دوای سه‌دام حوسێن ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیرانه چه‌ك و تانكی دژی پێشمه‌رگه و كورد به‌كارهێنا.
ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینی كوڤان عیزه‌ت، بێژه‌ری كوردستان24 له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، كه كاتژمێر (08:00) به كاتی هه‌ولێر ئێواره‌ی (21ی تهمموز/ یۆلیۆی 2021) له میانی ژووری هه‌واڵ به‌ڕێوه‌چوو.
پرسیار: چی چاوه‌ڕێی عێراق ده‌كات؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: عێراق له هه‌موو روویه‌كه‌وه ناجێگیره، نه‌یتوانیوه باری ئابووری و سیاسی و مه‌زهه‌بی و ئه‌منی خۆی رێكبخاته‌وه. حكومه‌تی ئێستا لاوازه و هێزی نییه. ناتوانێت بڕیاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات. حكومه‌تی ئێستا به رێگه‌یه‌كی ئاسایی پێكنه‌هێنراوه. به هۆی ململانێی ئێران و ئه‌مه‌ریكا پێكهێنراوه و پشتیوانی نوێنه‌رانی نییه.
پرسیار: واته سه‌رۆك وه‌زیران لاوازه؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: به‌ڵێ لاوازه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ره‌نگه كازمی یه‌كێك بێت له سه‌رۆك وه‌زیره لاوازه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران كوتله‌یه‌كی به‌هێزی نه‌بێت له نوێنه‌ران ناتوانێت وه‌ك پێویست پشتیوانی یاسایی بۆ بڕیاره‌كانی هه‌بێت.
پرسیار: كێ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات، میلیشیاكان یان دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: من ناتوانم بڵێم میلیشیا، چونكه ئه‌و هێزانه‌ی له چوارچێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدان، هێزی یاسایین و له نوێنه‌ران یاسایان په‌سند كراوه و به‌شێك له كوردیش ده‌نگی بۆ داون و له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدان. هه‌موو ئیمتیازێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریان هه‌یه و به‌شێكن له سیستمی به‌رگری و هاوشێوه‌ی سوپای عێراقن.
پرسیار: پێتان وایه له ژێر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران بن؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: ئه‌وانه له ژێر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران نین، بینیتان له‌سه‌ر گرتنی كه‌سێكی حه‌شدی شه‌عبی، هێزیان برد و چوارده‌وری ناوچه‌ی سه‌وزیان تێپه‌ڕاند و مه‌رجیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران دانا و ئه‌گه‌ر كازمی ئاقڵانه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردبا، یان ده‌یانگرت، یا ده‌یانكوشت. واته سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر گرتنی یه‌ك كه‌س نه‌یتوانی به‌رگری بكات.
پرسیار: كازمی ده‌ڵێت پێویسته به سیستمی ئیداری و ده‌ستووردا بچینه‌وه، چی ده‌گۆڕن له ده‌ستوور؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: به رای من هه‌موو ده‌ستكارییه‌كی ده‌ستووری عێراقی، له زیانی كورده. ئه‌وان هیچ خاڵێك ده‌ستكاری ناكه‌ن، جگه له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه هه‌یه. هه‌ر ده‌ستبردنێك بۆ ده‌ستووری عێراق له زیانی كورده. ئه‌وان پێیان وایه ئه‌وه‌ی كورد هه‌یه‌تی له ده‌ستوور زیاده و پێیان وایه ره‌وشێكی نائاسایی هه‌بووه و ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بووه و شیعه ئه‌زموونیان نه‌بووه و سوننه له گۆڕه‌پانه‌كه نه‌بووه، ئه‌مانه وایكردووه كورد سوودمه‌ند بێت و ده‌ستووره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێت.
رام وایه ده‌ستووره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه. نه‌ده‌بوایه بابه‌تی زۆرینه و كه‌مینه به‌سه‌ر كورددا تێپه‌ڕێت، چونكه كورد هه‌ر كه‌مینه ده‌بێت. پرسی پێشمه‌رگه و نه‌وت و غاز چاره‌سه‌ر نه‌كراون، هه‌روه‌ها بابه‌تی سنووری كوردستان دیاری نه‌كراوه، ئایا سنووره‌كه بان مه‌قان، قۆره‌توو، جه‌باره، عه‌وێنه و فایده‌یه، یاخود، مه‌نسوورییه، حه‌مرین، فه‌تحه و خاپووره، ئه‌وانه هه‌موو شتی گرنگ و ستراتیژین. بۆیه پێم وایه ده‌ستبردن بۆ ده‌ستووری عێراقی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نابێت.
پرسیار: ئایا هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان مسته‌فا كازمی و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له باره‌ی كورده‌وه ده‌بینی؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: هه‌ردووكیان ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ره‌نگه له یه‌ك نزیك بێت، چونكه هه‌ردووكیان له ئه‌نجامی ململانێكانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا بوونه سه‌رۆك وه‌زیران. ره‌نگه ئه‌وه‌ی پێشوو، د. عادل په‌یوه‌ندییه‌ك و دۆستایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ كورد هه‌بووبێت، دوای ئه‌وه‌ی كورد لایه‌نێك بوو له‌وه‌ی لاببرێت، ئه‌ویش كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به كورد، له كۆتایی ده‌سه‌ڵاتیدا، كه بڕینی بودجه و زۆر شتی دیكه بوو.
پرسیار: مه‌به‌ست هه‌موویانه نه‌ك ته‌نیا یه‌كێكیان؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی دیكه، به هێزی په‌رله‌مانی چوون، له‌وانه عه‌لاوی، 70 تا 80 په‌رله‌مانتاری هه‌بوو، جه‌عفه‌ری كوتله‌ی په‌رله‌مانی هه‌بووه، مالیكی به زیاتر له 100 نوێنه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران بوو، دوای ئه‌وانیش عه‌بادی هات، كه ئه‌ویش كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی هه‌بوو، به‌ڵام خراپترین سه‌رۆك وه‌زیران به‌رامبه‌ر به كورد، كه دوای سه‌دام حوسێن چه‌ك و تانكی به‌رامبه‌ر به كورد به‌كارهێنا، عه‌بادی بوو، ئه‌و له هه‌موویان زیاتر دژی كورد بوو.
پرسیار: پێتان وایه ئه‌مه‌ریكا عێراق چۆڵ بكات؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: ئه‌مه‌ریكا له دوای رێككه‌وتنی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و دوای ره‌وشی سووریا، كه 25 ساڵ ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا هێزی جیهان بوو، پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌ی هه‌بوو، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له پڕۆژه‌كه‌یدا، یه‌مه‌نی به‌جێهێشت بۆ ئێران و حوسییه‌كان، سووریای به‌جێهێشت بۆ رووسیا و توركیا و ئێران، له عێراقیش ئه‌وه حاڵییه‌تی و له ئه‌فغانستانیش، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تا دوێنێ كارزایی دۆستی بوو، ئه‌مڕۆ تاڵیبان دۆستییهتی. واته ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندی تا سه‌ری هه‌یه، نه‌ك دۆست.
له‌م ماوه‌یه، برێت مه‌كگۆڕك هاتووه‌ته به‌غدا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانیان له عێراق ده‌كێشنه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌ی ئه‌فغانستان نا، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شوێنێكی دیكه یه‌كبگرێته‌وه، شته‌كان ده‌گۆڕێن، بۆ نموونه لیبیای به‌جێهێشت بۆ توركیا.
ناكرێت پشت به‌وه ببه‌سترێت، كه ئه‌مه‌ریكا لێره‌یه، من پێم خۆش نییه، ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه، چونكه ده‌ستی ئه‌وانی دیكه ده‌كاته‌وه، دژی كورد بن، نابێت هه‌موو هێلكه‌كان بخه‌ینه سه‌به‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ویش هه‌ر كاتێك بیه‌وێت كوردستان و عێراق به‌جێبهێڵێت.
پرسیار: هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كرێت؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: له‌م رۆژانه سه‌در وتویه‌تی ده‌كشێمه‌وه و شیعه به دوو ئاراسته ده‌ڕۆن و كوردیش دابه‌ش بووه و ره‌نگه ئاسانیش نه‌بێت، 329 په‌رله‌مانتاری عێراق رێك بكه‌ون و خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و ده‌سه‌ڵات راده‌ستی تیمێكی دیكه بكه‌ن.