ئه‌ميندارى نوێى يه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرا
كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌نجامى خولى دووه‌مى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى راگه‌يه‌ندرا.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌نجامى خولى دووه‌مى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى راگه‌يه‌ندرا.
به گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كه، سه‌ڵاحه‌دين به‌هادين، ئه‌ميندارى پێشووترى يه‌كگرتووى ئيسلامى وه‌ك ئه‌ميندارى نوێى يه‌كگرتووى ئيسلامى هه‌ڵبژێردرا و 801 ده‌نگى كۆنگره‌ى به‌ده‌ستهێنا.
له خولى يه‌كه‌مى ده‌نگداندا هه‌ريه‌ك له پاڵێوراوه‌كان سه‌لاحه‌دين به‌هادين به 686 ده‌نگ له پێشه‌وه‌ى پاڵێوراوه‌كانى ديكه بوو. ئه‌بو به‌كر كاروانى 221 ده‌نگ و محه‌ممه‌د ره‌ئوف 194 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا و بڕياردرا خولى دووه‌مى ده‌نگدان له نێوان هه‌ريه‌ك له سه‌لاحه‌دين به‌هادين و ئه‌بوبه‌كر كاروانييدا به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتر محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ئه‌ميندارى پێشووى يه‌كگرتوو، له وتارى كۆنگره‌دا رايگه‌ياند، ئه‌و خۆى بۆ پۆستى ئه‌ميندارى كانديد ناكاته‌وه.
هاوكات سه‌لاحه‌دين به‌هادين له كێبڕكێدا بوو له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج و ئه‌بو به‌كر كاروانى كه رايانگه‌ياندبوو، له ركابه‌رى بۆ پۆستى ئه‌ميندار ناكشێنه‌وه.
يه‌كگرتووى ئيسلامى له 6ى شوبات/ فێبرايه‌رى 1994 له هه‌رێمى كوردستاندا ئيعلانى بوونى خۆى وه‌ك حزبێكى سياسى كرد و پێشتر له چوارچێوه‌ى رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ى خێرخوازييدا كاريان ده‌كرد.
سه‌لاحه‌دين كوڕى مه‌لا محه‌ممه‌د به‌هائه‌دينه و له‌دايكبووى 1950 شارۆچكه‌ى ته‌وێڵه‌يه له ده‌ڤه‌رى هه‌ورامان و هه‌ر له گه‌نجييه‌وه په‌يوه‌ستى ريزه‌كانى ئيخوان موسليمين بووه و دواتر له ئۆردوگاى ئاواره‌كاندا له ئێران توانيويه‌تى بگاته ئاستى كه‌سى يه‌كه‌مى هێڵى ئيخوانه‌كان و دواى جيابوونه‌وه‌ى باڵى مه‌لا سديق عه‌بدولعه‌زيز و دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى راپه‌ڕينى ئيسلامى ناوبراو زياتر ده‌ركه‌وت و وه‌ك كه‌سى يه‌كه‌مى ئيخوانه كورده‌كان له دنياى عه‌ره‌بييدا ناسێنرا.
ناوبراو له 1994ه‌وه به ره‌سمى تا كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كگرتوو، ئه‌ميندارى ئه‌و حزبه بووه و دواى چوار ساڵ له دووركه‌وتنه‌وه‌ى له پۆستى ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو، ئه‌مڕۆ جارێكى ديكه وه‌ك ئه‌ميندار هه‌ڵبژێردرايه‌وه.
سه‌لاحه‌دين به‌هادين له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا هه‌وڵيدا وه‌ك كه‌سايه‌تييه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى له ناوه‌نده سياسييه‌كاندا به تايبه‌تى له بوارى ئاشته‌وايى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رۆڵ ببينێت.
هه‌روه‌ها له پرۆسه‌ى دانانى پارێزگارى سلێمانى له نێوان يه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا له مانگى ئايارى 2014 ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى خسته‌ڕوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى لايه‌نه‌كانى له سنوورى سلێمانى كرد.
له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌وڵه‌كانى چڕ كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه خۆى رێكبخاته‌وه و ده‌نگى كۆنگره بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو زامن بكات و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا ژماره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى يه‌كگرتوو به تايبه‌تى مه‌كته‌بى سياسى ئه‌و حزبه ئه‌نجامدا.
له رووى خوێندنه‌وه، سه‌لاحه‌دين به‌هادين ده‌رچووى دارموعه‌لمينه (1968 - 1979) و له نێوان ساڵانى 1971 تا 1981 وه‌ك مامۆستاى سه‌ره‌تايى راژه‌ى له قوتابخانه‌كاندا پێشكه‌شكردووه.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس يه‌كێك بوو له‌و 25 كه‌سه‌ى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كاتى حوكم بوو له عێراقدا و بۆ ماوه‌ى مانگێك سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى كرد. دواتر بووه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كاتى عێراق.
له هه‌ڵبژاردنى گشتيى 2009ى هه‌رێمى كوردستاندا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له عه‌لى باپير ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى و محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان و قادر عه‌زيز سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشان ليستێكى هاوبه‌شيان به ناوى ليستى خزمه‌تگوزارى درووستكرد و به‌يه‌كه‌وه به‌شدارييان له پرۆسه‌كه‌دا كرد و 13 كورسييان له كۆى 111 كورسييه‌ى په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنا.