بۆ رێگریكردن له 10 په‌نابه‌ر 300 هه‌زار دۆلار ده‌ده‌ن
ده‌وڵه‌مه‌ندترین گوندی ئه‌وروپایه و 300 ملیۆنێری تێدایه
K24 - هه‌ولێر:
دانیشتووانی گوندێكی سویسرا، كه به‌یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین گونده‌كانی ئه‌وروپا داده‌نرێت، ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له 10 په‌نابه‌ر نه‌كه‌ن، 300 هه‌زار دۆلار بده‌نه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان.
دانیشتوانی گوندی "ئۆپرۆیل لیلی"، كه ژماره‌یان 2200 كه‌سه و زیاتر له 300 ملیۆنێری تێدا ده‌ژن، ده‌نگیان به بڕیارێك دا بۆ ئه‌وه‌ی 300 هه‌زار دۆلار بده‌ن، له به‌رامبه‌ردا بڕیارێكی حكوومه‌ت بۆ ناردنی 10 په‌نابه‌ر ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
پاساوی دانیشتوانی گونده‌كه، ئه‌وه بووه كه ترسییان له ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی هه‌یه بۆ سه‌ر منداڵ و ژنانییان، هه‌روه‌ها ترسیان له تێكچوونی سه‌قامگیری ژیانییان هه‌یه، گونده‌كه به مێرگی سه‌وز ده‌وره دراوه و خاوه‌ن دیمه‌نێكی "ناوازه"یه و له چیای ئه‌لب نزیكه.
ئه‌ندریاس گلارنهر، سه‌رۆكی شاره‌وانی گونده‌كه له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یڵ"ی به‌ریتانی گوتی: "ده‌نگدانه‌وه تایبه‌ت بوو به ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی 10 په‌نابه‌ر".
ئه‌ندریاس ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردنه‌وه كه گوایه به‌هۆی ره‌گه‌ز په‌رستییه‌وه پێشوازی له‌و 10 په‌نابه‌ره ناكه‌ن و گوتی: "په‌نابه‌ران به‌سه‌ر ناوچه‌كانی وڵات دابه‌شكراون و گونده‌كه‌ی ئێمه 10 په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه، ئێمه‌ش وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه نازانین ئه‌و 10 په‌نابه‌ره له سووریاوه هاتوون، یان له وڵاتانی دیكه و بۆ باشتركردنی لایه‌نی داراییه‌وه".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)