بلينكن دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن به ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: پشتیوانی خۆم بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له جێبه‌جێكردنی داواكاری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دیدارێكهی له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی به‌باش و ئه‌رێنی وه‌سف كرد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، ئه‌نتۆنی بلینكن رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دیدارێكی باشم له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له دیداره‌كه‌دا پشتیوانی خۆم بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو له تشرینی یه‌كه‌م / (ئۆكتۆبه‌ر) به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یاندووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، ئه‌مڕۆ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌واشنتن له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی له‌باره‌ی دانوستانی ستاتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بلینكن و حوسێن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
H.B