چیرۆكی ئه‌و كورده‌ی یه‌كه‌مین مێدالیای زێڕی له‌ ئۆڵمپیكی تۆكیۆ برده‌وه‌

جه‌واد فروغی پاڵه‌وانی كوردی نیشانشكێنی مێدالیای زێڕی له‌ ئۆڵمپیكی تۆكیۆ به‌ده‌ستهێنا
جه‌واد فروغی پاڵه‌وانی كوردی نیشانشكێنی مێدالیای زێڕی له‌ ئۆڵمپیكی تۆكیۆ به‌ده‌ستهێنا

جەواد فرووغی کە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە یەکەمین مێدالیای زێڕی بۆ ئێران بردەوە و لە نیشانشکێنی بە دەمانچە پلەی یەكه‌می بەدەستهێنا.

لە یاریی نیشانشکێنی بە دەمانچە لە دووری 10 مەتر جەواد فروغی وەرزشوانی کوردی رۆژهەڵاتی کورستان و شاری ئیلام توانی زۆرترین خاڵ کۆ بکاتەوە و پلەی یەکەمی ئەم پێشبڕکێیەی بەدەستهێنا، کە سێیەمین مێدالیای ئۆلمپیکی تۆکیۆ و یەکەمینی ئێرانە، وەرزشوانە کوردەکە توانی 244.8 خاڵی کۆبکاتەوە و ریکۆردی لە ئۆڵمپیک تۆمار کرد.

لەلایەن خۆیەوە دامیر میکێکی کرواتی پلەی دووەم و مێدالیای زیوی بردەوە و پانگ وێی چینی كه‌ پاڵه‌وانی ئۆڵمپیكی په‌كینی 2008 بوو مێدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.

فرووغی خەڵکی شاری ئیلامە کە بە سێیەم گەورەترین شاری کوردی لە ئێران دادەنرێت، جگە لە یاریی نیشانشکێنی فرووغی کاری پەرستاری دەکات، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ 2010 ده‌ستی به‌ یاریی نیشانه‌شكێنی كرد، پاشان له‌ 2018 بووه‌ ئه‌ندام له‌ هه‌ڵبژارده‌ی نیشانه‌شكێنی ئێران. جه‌واد ته‌مه‌نی 41 ساڵه‌ به‌ ته‌مه‌نترین وه‌رزشوانی شاندی ئێرانه‌ و خاوه‌نی 3 منداڵه‌، بووه‌ یه‌كه‌مین وه‌رزشوان كه‌ مێدالیای زێڕ له‌ نیشانه‌شكێن بۆ ئێران ده‌باته‌وه‌ و پێشتریش دوو مێدالیای زێڕی له‌ پاڵه‌وانێتی هیند و كرواتیا بردووه‌ته‌وه‌ و پێشه‌نگی وه‌رزشوانانی نیشانه‌شكێنی گرتووه‌ له‌ جیهان.

جه‌واد فرۆغی له‌ باوه‌شی راهێنه‌ره‌كه‌ی له‌ ئۆڵمپیكی تۆكیۆ
جه‌واد فرۆغی له‌ باوه‌شی راهێنه‌ره‌كه‌ی له‌ ئۆڵمپیكی تۆكیۆ