"عه‌مامه به‌سه‌ره‌كان" له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی فه‌للووجه چی ده‌كه‌ن؟
K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی "سكای نیوز عه‌ره‌بی" چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌ك "عه‌مامه به‌سه‌ر" له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی فه‌للووجه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، شاره‌زایانی كاروباری عێراق رایانگه‌یاندووه، كه نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، هێشتا ناوی له لیستی گهندهڵكاراندایه، ده‌یه‌وێت به په‌یژه‌ی تایه‌فه‌گه‌ریدا سه‌ركه‌وێت و جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
لێدوانه‌كانی پێشتری مالیكی، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌تیش كاتێك خۆی وه‌ك به‌رپرسی "حه‌شدی شه‌عبی ناساند"، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: "هیچ كه‌سێك بۆ نییه خۆی بكاته به‌رپرسی خۆبه‌خشان، چونكه یاریكردنه به خوێنی ئه‌وان"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كوژرانی هه‌زاران بێ‌تاوان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی مالیكی.
ماڵپه‌ڕه له رێگه‌ی ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كه‌وه، باس له‌وه ده‌كات، كه حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌ی نه‌داوه هۆزه سووننه چه‌كداره‌كان بچنه ناوچه‌ی گه‌رمه "الكرمه"ی رۆژهه‌ڵاتی فه‌للووجه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه، دوای رێگه‌نه‌دان به هۆزه سووننه‌كان له‌و ناوچه‌یه، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستییان به "دزین، سووتان و ته‌قاندنه‌وه"ی خانووه‌كان كردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش به بیانووی بوونی چه‌كدارانی داعش له‌ناو ئه‌و خانووانه بوونه.
ماڵپه‌ڕه‌كه، حه‌شدی شه‌عبی، به تایه‌فه‌گه‌ری تۆمه‌تبار ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، حه‌شدی شه‌عبی زیاتر ره‌نگی تافهیهگهری گرتووه و زیاتر له چه‌كدارانی بیروبۆچوونێكی ئایینی و سیاسی ده‌كه‌ن، نه‌ك له هێزێكی نیشتمانی.
له‌وه‌ته‌ی عه‌بادی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رومادی راگه‌یاندووه، ترس له دڵی دانیشتووانی ناوچه‌كه نیشتووه، به‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌كات و ره‌نگه هه‌مان كرده‌وه‌كان پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دووباره بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بی

