بە ڤیدیۆ... لە دەریاچەی دووکان كچێكى ته‌مه‌ن 2 ساڵە بە زیندوویی دەردەهێنرێت
ئه‌و منداڵه 2 ساڵییه له لایه‌ن پۆلیسى فریاكه‌وتنى دووكان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا

K24 - هەولێر:
له سێیه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان، له قەزای دووكان، دواى ئه‌وه‌ى كچێكى ته‌مه‌ن (2) ساڵە، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب بوو، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له نێو ده‌ریاچه‌ى دووكاندا ده‌مێنێته‌وه، له‌لایه‌ن دوو گه‌شتیار، كه خه‌ڵكی كه‌ركووكن، به ناوى (سیروان سه‌لمان و ماهر فه‌لاح)، ده‌رده‌هێنرێت، دواى ئه‌نجامدانى فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، ده‌ركه‌وت منداڵه‌كه زیندووه.
ماهیر فه‌لاح، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌وڵیدا ئه‌و منداڵه له ئاودا رزگار بكات، تایبه‌ت بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى بینیمان منداڵێكى ته‌مه‌ن دوو ساڵ، وه‌ك بوكه‌ڵه سه‌ر ئاو كه‌وتبوو، هه‌ستمان كرد، كه مردووه، دواى رزگاركردنى ده‌ركه‌وت زیندووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك لای ئێمه بوو، كه‌س و كاری دیار نه‌بوون.
راشیگه‌یاند، ئه‌و منداڵه (2) ساڵییهمان دایه ده‌ست پۆلیسى فریاكه‌وتنى دووكان، ئه‌وانیش له رێگه‌ى تیمه‌كانیان، گه‌یاندیانه نه‌خۆشخانه‌ى دووكان.
له‌مباره‌وه، كوردستان24، په‌یوه‌ندى به عه‌مید سه‌ردار، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى دووكان كرد، ناوبراو بێئاگایی خۆی له‌و رووداوه نیشاندا و رایگه‌یاند، پێویسته گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى لێدوان بۆ ئه‌و جۆره بابه‌تانه بدات، هیچ زانیارییه‌كمان ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه نییه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى بۆ كوردستان24، روونیكرده‌وه، هه‌ر رووداوێك كه روو ده‌دات، ده‌بێت سكاڵاكار هه‌بێت، ئینجا ده‌بێته بابه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه به كۆمه‌ڵێك زانیارییه‌وه، لێدوانى لەسەر بده‌ین، ئه‌و حاڵه‌ته‌ى شارۆچكه‌ى دووكانیش، كه منداڵێك كه‌وتووه‌ته ده‌ریاچه‌كه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌وه رزگار كراوه، سكاڵا له دژى ئه‌و حاڵه‌ته، تۆمار نه‌كراوه.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئێمه به هه‌ردوو زمانه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بی، ئاگاداریمان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه منداڵان نزیكى ئاو نه‌كه‌ونه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه گه‌شتیاران رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
ک.ب