نیویۆرك تایمز: ئه‌مه‌ریكا بوونى سه‌ربازی له عێراق دەپارێزێت
ره‌نگه سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق تا كۆتایی ساڵ بكشێته‌وه
K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكى، بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، به دووریان نه‌زانیووه، بوونى سه‌ربازی خۆیان له عێراق، بپارێزن.
روونیشیكرده‌وه، له‌كاتى سه‌ردانیكردنى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بۆ واشنتن، كاتى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دیاریده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، رایگه‌یاند، سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكى و عێراقییه‌كان، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، كه ره‌نگه سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق تا كۆتایی ساڵ، بكشێته‌وه.
ئاماژه‌شیپێكرد، وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و (2500)، سه‌ربازه‌ى خۆی له عێراق ده‌پارێزێت، ته‌نها شێوازى ئه‌ركیان ده‌گۆڕێت، چونكه حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى و به‌رپرسانى سه‌ربازى عێراقى، پشتگیری له مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، چونكه مانه‌وه‌ى ئه‌و سوپایه، دەستەبەری پاراستنى عێراق دەکات له ته‌ماعگیری ئێران.
لە لایەکی دیکەوە، ئه‌بو ئالا‌ء وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتیی گرووپی چه‌كداری سه‌یدولشوهه‌دای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی لە راگەینراوێکدا کە ئەمڕۆ دەریکردووە، جه‌ختی كرده‌وه، پابه‌ندی هیچ به‌ڵێنێك نابن، كه له‌لایه‌ن شاندی دانوستانكاری عێراقی له گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌درێت.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب