كوردستان24 ناوی رزگاربووان و بێسه‌روشوێنانی یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ی ئیجه بڵاوده‌كاته‌وه
هه‌رخێزانێك چاره‌نووسی كه‌سێكی له‌و رووداوه‌دا دیار نییه با په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بكات
K24 – هه‌ولێر:
یه‌ختێكی په‌نابه‌ران، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سنووری پارێزگای سلێمانی بوون، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ریای ئیجه و له ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆنان نوقم بوو. تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه، چاره‌نووسیان نادیاره. فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند، هه‌ر خێزانێك كه‌سیان بێ سه‌روشوێن بووه، با په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەیوەندی و هەوڵی بەردەوام دایە لەگەڵ حکومەتی تورکیا و حکومەتی یۆنان لە رێگای هەردوو کونسوڵگەری کۆماری تورکیا و کۆماری یۆنان لە هەرێم، بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه.
له‌و باره‌یه‌وه، هه‌ڵگورد ساڵه‌یی، راوێژكار له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، فه‌رمانگه‌كه‌یان زانیاری تەواو لەسەر ئەو کۆچبەرانە بە لایەنی پەیوەندیدار لە هەردوو حکومەت داوە، کە لە لایەن کەسوکارەکانیانەوە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە نێردراون.
گوتیشی: لە میانەی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کۆماری یۆنان و دیداریان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، رەوشی پەنابەر و کۆچبەرانی هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە یۆنان و ناوچە سنوورییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئەوروپا گفتوگۆی چڕی لەبارەوە کراوە و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایکردووە کە مامەڵەیەکی باشتر لەگەڵ پەنابەر و کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت لە چوارچێوەی بنەماکانی مافی مرۆڤ تاکو چارەنووسیان یەکلا دەبێتەوە.