عێراق و ئه‌مه‌ریكا له دانووستاندان و میلیشیاكانیش هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر "دوژمن" دوا سه‌ربازی خۆی نه‌كێشێته‌وه، هیچ شتێك نایپارێزێت له ئاگری چه‌كه‌كانمان
K24 – هه‌ولێر:
گرووپ و میلیشیا شیعه‌كانی چوارچێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و پێیان وایه سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن و ئه‌وان نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی عێراقن. هاوكات دژی پرۆسه‌ی دانووستانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیدان به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه بیانییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ، ئه‌بو ئالا وه‌لائی، ئه‌مینداری گشتیی گرووپی چه‌كداری سه‌یدولشوهه‌دای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه، پابه‌ندی هیچ به‌ڵێنێك نابین، كه له‌لایه‌ن شاندی دانوستانكاری عێراقی له گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌ده‌رێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشی به "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان" ناو برد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، وه‌لائی نووسیویه‌تی: "ئه‌م چه‌ند رۆژه ئاستی شه‌رمه‌زاری به‌خشینی سه‌روه‌ری عێراق به ده‌ره‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكای داگیركا‌ر بێ شه‌رمانه سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به پاساوی "خۆشه‌ویستی بۆ عێراق"، نه‌ك ته‌نیا ده‌یه‌وێت ده‌ست بۆ سه‌روه‌ری عێراق درێژ بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به پیاده بۆ داگیركردنی وڵاته‌كه‌مان بێت".
سه‌باره‌ت به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش كه مه‌به‌ستی فوئاد حوسێنه و پۆسته‌كه‌ی له پشكی كورده و كاره‌كته‌رێكی دیاری گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكی – عێراقییه، ئه‌بو ئالا وه‌لائی ئه‌وی به "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان" ناوبردووه و به گوته‌ی خۆی، "فوئاد حوسێن به نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل، هه‌موو گه‌ل! به پیاو، ئافره‌ت و شه‌هیده‌كان، به تایبه‌تیش به نوێنه‌رایه‌تی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا، داوای له ئه‌مه‌ریكا كردووه له زه‌وی و ئاسمانه‌كه‌مان بمێنێته‌وه".
له تویته‌كه‌یدا ئه‌مینداری ئه‌و گرووپه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه ده‌گوترێت فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرێت، نووسیویه‌تی: ئێمه ده‌ڵێین:
یه‌كه‌م: نابێت یه‌ك سه‌رباز یان یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئه‌مه‌ریكی یان به‌ریتانی یاخود هه‌ر ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی دیكه و هه‌ر هێزێكی شه‌ڕكه‌ری بیانی له‌ناو خاكی عێراق بمێنێت.
دووه‌م: ئێمه په‌یوه‌ست نین به هیچ به‌ڵێنێك، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دانوستانكار به نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌درێت، ئه‌گه‌ر به فه‌رمی داوای ده‌رچوونی هه‌موو داگیركاره‌كان له‌ناو خاكی عێراق نه‌كه‌ن و كار له‌و پێناوه‌دا نه‌كه‌ن.
سێیه‌م: به‌رپرسیارێتی خوێنڕشتن و بێڕێزییه‌كان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌وانه‌ی بره‌و به مانه‌وه‌ی هێزی داگیركا‌ر ده‌ده‌ن.
چواره‌م: بۆ توركه‌كان ده‌ڵێین: به هاتنی پیاده چانسی خۆتان تاقی بكه‌نه‌وه، ده‌بینن چۆن قاچی منداڵه‌كانتان ده‌بڕینه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرسیار له ئه‌مه‌ریكای گه‌وره‌تان بكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا دوا سه‌ربازی له عێراق نه‌كێشێته‌وه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگر بێت له‌وه‌ی ئاگری چه‌كه‌كانمان رووبه‌ڕووی نه‌كرێنه‌وه.
له تویتێكدا، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی حزبوڵڵا پرۆسه‌ی دانووستانی عێراق و ئه‌مه‌ریكای به "شانۆگه‌ری" وه‌سفكردووه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی به "غه‌در" و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشی به "جیاخواز" وه‌سفكردووه.
له تویته‌كه‌دا هاتووه، كازمی و وه‌زیره‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شیاوی ئه‌وه نین، به‌رپرسیارێتی دۆسییه‌یه‌كی گرنگ و هه‌ستیاری وا بگرنه ئه‌ستۆ، كه په‌یوه‌سته به سه‌روه‌ری عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر "دوژمن" دوا سه‌ربازی خۆی نه‌كێشێته‌وه، هیچ شتێك نایپارێزێت له ئاگری چه‌كه‌كانمان.
ئه‌مه له كاتێكدایه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندی دانووستانكاری عێراق، رایگه‌یاند، تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری عێراقه له واشنتنه‌وه رایگه‌یاندووه، هێشتا گفتوگۆی نێوانمان به‌رده‌وامه. ئێمه خوازیارین ژماره‌یه‌ك له راوێژكار و راهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، هێزه سه‌ربازییه‌كانی بهێڵێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه، روونیكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، واشنتن ئاماده‌یی بۆ سازش له‌سه‌ر داواكانی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ینی رابردوو، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاندبوو، ره‌نگه تا كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكشێنه‌وه.
قاسم ئه‌عره‌جی، سه‌رۆكایه‌تی شاندی ته‌كنیكی عێراق ده‌كات له گفتوگۆكانی به‌غدا و واشنتن و ئێستا له ئه‌مه‌ریكایه و سه‌رقاڵی دانووستانن له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكایی.