پارێزگای هەولێر ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژنی راگەیاند
بە بەشداری سەرجەم هێزەکانی هەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان وەک چۆن پلانەکە داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتوویی جێبەجێکران
K24 – ههولێر:
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، رایگەیاندووە، لێژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر، پلانێکی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانى پیرۆز، ئامادەکردبوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار و پاراستنی سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، پارێزگای هەولێر راشیگەیاند، پلانەکە وەکوخۆی و بەسەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا.
بە گوێرەی بەیاننامەکەی پارێزگای هەولێر، پلانەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
یەکەم/ پۆلیس
سەبارەت بە پلانی ئەمنی، ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بە بەشداری سەرجەم هێزەکانی هەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان، لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، وەک چۆن پلانەکە داڕێژرابوو، تەواوی بڕگەکانی، وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش لەڕۆژانی جەژن بەمشێوەیەی بوو، (36) تاوان تۆمارکراوە، (34) تاوان ئاشکراکراوە و تاوانباران دەستگیرکراون، (2) تاوانیش لە ژێر لێکۆڵینەوە دا.
دووەم/ هاتووچۆ
بەداخەوە بەهۆی پابەند نەبوونی شوفێران، بەڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، (7) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا، لەئەنجامیاندا (25) کەس برینداربوون و (5) کەسیش گیانیان لەدەستدا.
سێیەم/ بەرگری شارستانی
تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان لە ئەرک دابوون، لەو ماوەیەشدا، بهداخهوه (24) ڕووداو، ڕویانداوه، بهمشێوهیهى خوارهوه:
1- سووتانی 2 ماڵ
2- سووتانی 3 مۆلیدە
3- سووتانی 3 دووکان
4- سووتانی 5 ئۆتۆمۆبێل
5- سوتانی 6 ناوچەی پوش وپەلاش
6- سووتانی 1 تانکی نەوت
7- سوتانی 1 محاویلە کارەبا
8- سووتانی 1 کابینە
زیانی گیانی
1- سووتانی 2 منداڵ بە سووکی
2- خنکانی 3 هاوڵاتی
چوارەم/ گەشتوگوزار
لە ماوەى ڕۆژانى جهژن، (127,432) سهد و بیست و حهوت ههزار و چوارسهد و سیو دوو، گەشتیار، سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە و لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین لێژنەی تایبەت پێکهێنرا، بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ڕووی گەشتیاران وهك:-
1- لێژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە پێداویستی گەشتیاران لە بازگەکان و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆیان.
2- دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆنی لێژنەکان بەسەر گرووپە گەشتیارییەکان و گەشتیاران بۆ ئەوەی ھاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی هەر رووداوێك یان گیروگرفتێك.
3- دابینکردنی تەواوی خزمەتگوزاری پێویست لەبازگەکان بۆ گەشتیاران وەک پێدانی رێنمایی گەشتیاری وتەندروستی.
4- لێژنەی تایبەت بەمەبەستی چاودێریکردنی نرخ لە شوێن و بنکە گەشتیارییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر.
5- لێژنەی تایبەت بە بەدواداچوون بۆ کردنەوەی رێستۆرانت و چێشتخانەکان لەڕۆژانی چەژن بۆ خزمەتی گەشتیاران.
پارێزگای هەولێر دەستخۆشی لههێزهكانى (پێشمەرگە، زێرەڤانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ) و تیمەكانى تەندروستیى و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەڕۆژانی جەژن، کرد، راشیگەیاند، لێرەوە جارێکی تر وەکو پارێزگای هەولێر، هاووڵاتییانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان، دڵنییا دەکەینەوە، وەک هەمیشە لەخزمەت دابین.
ک.ب