سوپاسالاری پێشمه‌رگه: به‌رپه‌رچی توندی په‌لاماری په‌كه‌كه ده‌ده‌ینه‌وه
ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه په‌لاماری پێشمه‌رگه و سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه بدات
K24 – هه‌ولێر:
فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د عومه‌ر ئیمینكی، سوپاسالاری پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی هه‌ر په‌لامارێكی په‌كه‌كه ده‌داته‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، سوپاسالاری پێشمه‌رگه گوتی: له ماوه‌ی رابردوودا چه‌كدارانی په‌كه‌كه چه‌ندین كرده‌وه‌ی "تیرۆریستیان" له دژی هێزی پێشمه‌رگه كردووه و به هۆیانه‌وه پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بووه.
گوتیشی: شه‌هید و برینداربوونی پێشمه‌رگه‌كانمان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، په‌كه‌كه ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و په‌لاماری داوین.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌كه‌كه بووه‌ته هۆی چۆڵبوونی 300 گوندی ناوچه‌كانی زاخۆ تا باڵه‌كایه‌تی و هۆكاری سه‌ره‌كی هاتنی سوپای توركیایه بۆ ناو خاكی هه‌رێم.
روونیشیكرده‌وه، په‌كه‌كه هه‌ر له دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه شه‌ڕی دژی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه و تا 1999 له شه‌ڕدا بووه دژی هه‌رێم و دوای 2003ش، سه‌رۆك بارزانی شه‌ڕی كورد – كوردی ته‌حریم كردووه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه، په‌كه‌كه سوودی خراپ له‌و بڕیاره وه‌بگرێت و په‌لاماری پێشمه‌رگه بدات.
سوپاسالاری پێشمه‌رگه، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه په‌لاماری پێشمه‌رگه و سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه بدات، به توندی به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه و خۆیشی ده‌بێت به‌رپرسیارێتی ئه‌و كرده‌وانه بگرێته ئه‌ستۆ.
له باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له شه‌ڕی دژ به داعش له عێراق، سوپاسالاری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بۆشایی ئه‌منی درووست ده‌بێت و زه‌مینه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و داعش له ناوچه‌كه خۆش ده‌بێت.
به ئینفۆگرافیك.. ورده‌كاری په‌لاماره‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه