خان هێرش ده‌كاته ده‌وڵه‌مه‌ندانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
شاره‌داره موسڵمانه‌كه‌ی له‌نده‌ن یه‌خه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
سدیق خان، شاره‌داری له‌نده‌ن، كه موسڵمانه و به‌ره‌گه‌ز پاكستانییه، ره‌خنه‌ی توندی له ده‌وڵه‌مه‌نده موسڵمانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرت، كه خانوو و شوقه‌و ڤێلای گرانبه‌هایان له له‌نده‌ن هه‌یه و تێیدا نامێننه‌وه و به درێژایی ساڵ به‌تاڵن.
به گوێره‌ی قسه‌كانی خان، سه‌دان و هه‌زاران له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه، له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامین.
سدیق خان له یه‌كێك له به‌نده‌كانی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردندا، چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبوونه، به گوێره‌ی راپۆرت و ئاماره‌كانیش، وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی هۆكاری سه‌ره‌كی گرانبوون و به‌زربوونه‌وه‌ی نرخی خانووبه‌ره‌ن له له‌نده‌ن و به شێوه‌یه‌ك كه دانیشتووانی له‌نده‌ن له توانایاندا نه‌ماوه كه شوقه و خانوو بكڕن و به ناچاری ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌ن و له نزیك پایته‌خت خانوو ده‌كڕن.
ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ئه‌وان دروست كردووه، چونكه ناتوانن وه‌ك دانیشتووێكی له‌نده‌ن، بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و شاره‌داری ده‌نگ به نوێنه‌رانییان بده‌ن.
شاره‌داره موسڵمانه‌كه‌ی له‌نده‌ن له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، چیدیكه پێویست ناكات خانوو و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ دروست بكرێن ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌ده‌یان هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون چۆڵن و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندان و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانییه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.
خان باس له یه‌كێك له تاوه‌ره گرانبه‌هاكانی له‌نده‌ن ده‌كات به‌ناوی سان جۆرج وۆرف، كه نرخی هه‌ر شوقه‌یه‌ك له‌و تاوه‌ره به یه‌ك ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینییه و نیوه زیاتری له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی كڕدراون و زۆربه‌ی كاتیش چۆڵن.