عه‌لى حوسێن: پێویسته په‌كه‌كه ره‌چاوى دۆخى سیاسی هه‌رێمى كوردستان بكات
هه‌رێمى كوردستان به‌شێكه له عێراق یاسا و ده‌ستووری هه‌یه
K24 – هەولێر:
عه‌لى حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته په‌كه‌كه ره‌چاوى دۆخى سیاسی هه‌رێمى كوردستان، بكات، كێشه بۆ خه‌ڵكى دروست نه‌كه‌ن، وه‌ك دیاره شوێنى خه‌باتى ئه‌وان، كوێیه.
راشیگه‌یاند، گۆڕه‌پانى سیاسى هه‌ر لایه‌نێكى سیاسی له هه‌ر پارچه‌یه‌كى كوردستان، دیاره، كه هه‌رێمى كوردستان به‌شێكه له عێراق، بۆ ئه‌مه یاسا و ده‌ستوور هه‌یه، ئێمه له ئاستى نێوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ش، ره‌چاوى ئه‌و یاسا و ده‌ستووره، ده‌كه‌ین، بێگومان هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌و گه‌لى خۆمان له پارچه‌كانى دیكه‌ش هه‌یه.
ک.ب