یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا سووپرایزێك بۆ كچه كوردێك ده‌كات
ماكس كروز یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیكی ئه‌ڵمانیا دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان به‌رامبه‌ر سعوودییه له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا سووپرایزێكی بۆ كچه كورده خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد و داوای لێ‌كرد هاوسه‌رگیری لێ بكات.
ماكس كروز یاریزانی ژماره 10ـی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی ئه‌ڵمانیا و به‌شداریی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی ئۆڵمپیكی تۆكیۆی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر به‌رازیل و سعوودییه كرد، له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له دژی سعوودییه به‌ده‌ستهێنا و له كاتی لێدوانێكدا داوا له‌و كچه كورده‌ی باكووری توركیا ده‌كات هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.
ماكس كروز دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر سعوودییه، درێسه‌كه‌ی خۆی داكه‌ند و له‌ژێره‌وه په‌یامێكی بۆ دیلارای خۆشه‌ویستی نارد و نووسیویه‌تی: تۆم خۆشده‌وێت و ده‌مه‌وێت هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ بكه‌م.
ماكس دواتر له په‌خشی راسته‌وخۆدا قسه‌ی زیاتری له باره‌ی ئه‌و كچه كورده كرد و گوتی: نزیكه‌ی ساڵێكه ده‌تناسم، زۆرم خۆشده‌وی، راسته ئێستا له دووری تۆمه، به‌ڵام هه‌میشه خۆشه‌ویستی تۆ له نێو ناخ و ده‌روونمه، ده‌مه‌وێت لێره شتێكت پێ بڵێم، من تۆم زۆر خۆشده‌وێت، حه‌ز ده‌كه‌م هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بكه‌یت، لێره‌وه سڵاو و ڕێزم بۆ تۆ هه‌یه تا ئه‌ڵمانیا.
ماكس كروزی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، یاریزانی یانه‌ی یونیه‌ن به‌رلینی ئه‌ڵمانیایه و 272 یاری له بۆندزلیگا كردووه و 85 گۆڵ و 73 ئاسیستی كردووه، به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی ئه‌ڵمانیا كراوه و ماوه‌ی ساڵێكه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه كورده‌ی باكووری كوردستان هه‌یه.
German footballer @MaxKruse_10 made a marriage proposal live after Germany’s Olympic win over Saudi Arabia. His Kurdish girlfriend Dilan reportedly said ‘Erê’ which means yes. Kruse’s t-shirt reads ‘I love you. ‘Would you like to marry me’ in Kurdish ❤️ 💕 https://t.co/8wejcXqkqO pic.twitter.com/SXpB5xk9IG
— Mutlu Civiroglu (@mutludc) July 25, 2021