كۆمیسیۆن: هەموو ئاماده‌كاریەکان كراوەو هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت
جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتى دیاریكراودا به‌ڕێوه بچێت بۆ ئه‌مه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان رێكخراون لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌ت به ده‌نگدانیش چاپكراوه
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن، تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانى (7ى تشرینى یه‌كه‌م)ی ئه‌مسال،َ به‌رده‌وام ده‌بێت، كۆمیسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى رێك خستووه، له‌كاتى دیاریكراویش، كه (10ى تشرینى یه‌كه‌م)ى ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پشت به‌ستن به فه‌سڵى حه‌وته‌می یاساى ژماره(9)ى ساڵى (2020)، تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، له مادده‌ى (2)، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌موو كاندیدێك مافى خۆیه‌تى رێكلامى هه‌ڵبژاردن، بۆ خۆی بكات، له‌وكاته‌وه‌ش ده‌ست پێده‌كات، كه لیسته‌كان ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دەدرێت، به‌ر له (24) كاتژمێر پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردن، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، راده‌گیرێت، به‌پێى ئه‌م یاسایه‌ش، له به‌روارى(8ى ته‌مووز/یولیۆ) ى ئه‌مساڵ، ده‌ستكرا به راگه‌یاندنى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن، تاوه‌كو (7ى تشرینى یه‌كه‌م)، ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه به‌رده‌وام ده‌بن، كۆمیسیۆن له رێگه‌ى لێژنه‌كانییه‌وه، چاودێری هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتى دیاریكراویدا، به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌مه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان رێكخراون، لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌ت به ده‌نگدانیش، چاپكراوه، كشانه‌وه‌ى به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراقى، كاریگه‌ری بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆی، دروست ناكات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كۆمیسیۆن به‌رده‌وامه له دابینكردنى تواناى مرۆیی بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، تا ئێستاش له رێگه‌ى ناونیشانى (https://ihec.iq)، داواكارییه‌كان رۆژانه (24) كاتژمێر، وه‌رده‌گیرێن، كه تایبه‌تن به دامه‌زراندنی کارمەندانی نێو بنکەکانی هەڵبژاردن.
سەرچاوە: العراق
ك.ب