كازمی بۆ رووی كرده‌وه واشنتۆن؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
مسته‌فا كازمی حه‌فته‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تاكه سه‌رۆك وه‌زیرانه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له یه‌ك خولی سه‌رۆكایه‌تیدا دووجار سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ دوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (دۆناڵد تره‌مپی پێشوو و جوۆ بایدنی ئێستا) كۆده‌بێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2020 و سه‌ردانی 26ی ته‌ممموزی/ یۆلیۆی 2021ـیش، یه‌ك دۆسییه ده‌خرێته به‌رده‌م كازمی ئه‌ویش پرسی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران و حه‌شدی شه‌عبییه له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق، له‌به‌رامبه‌ردا كازمی هه‌ڵگری ژماره‌یه‌ك داواكارییه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی.
هه‌رچه‌نده به‌یاننامه‌كه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری كۆشكی سپی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نادات و هیچ فۆكهسێكیش نه‌خراوه‌ته سه‌ر واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هاتووه: "بایدن رۆژی 26ی تهمموز پێشوازی له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات. سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران تیشكده‌خاته سه‌ر ستراتیژی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق و گه‌شه‌پێدانی هاوكاری نێوانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ستراتیژه‌دا. هه‌روه‌ها فۆكه‌س ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و بواره سهركییانهی به‌لای هه‌ردوولاوه گرنن، له‌وانه: په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، كولتوور، وزه و كه‌شوهه‌وا. وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بایدن له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا باسی گه‌شه‌پێدانی هه‌ماهه‌نگیی پێكه‌وه‌یی ده‌كات له پرسه سیاسی و ئابوریی و ئه‌منییه‌كان، له‌ناویاندا ئه‌ركی هاوبه‌ش بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی تێكشكاندنی داعش".
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و واقعه‌ی كۆشكی سپییه كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك باس ده‌كرێت، به‌ڵام دیوێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی پرسی مانه‌وه‌یه‌تی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا له خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئه‌مه‌ش پێویست به‌وه ده‌كات له‌دوای هه‌ڵبژاردن لیسته براوه‌كان پشتگیری كازمی بكه‌ن، كه یاریزانه‌كانی ئه‌و یاریه‌ش هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا و ئیرانن و له‌زۆربه‌ی كاتیش‌دا ئه‌مه‌ریكا براوه‌ی ئه‌و یارییه بووه، به‌تایبه‌تی له‌دانانی كازمییدا.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا كازمی چی بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا سه‌ریبخه‌ن و بیكه‌نه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌م بابه‌ته و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌یوه‌سته به چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بایدن و كازمی.
په‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه، تا به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی له به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا نه‌بووه، به‌ڵام له‌دوای كشانه‌وه‌ی له‌ناكاوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، رایه‌ڵه‌یه‌كی نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی به‌په‌له كراوه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ردانه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ش قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و ماسی‌و تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، كه‌وتوونه‌ته رێكخستنی كات و ساتی سه‌ردانه‌كه و مه‌به‌ست له هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق باسكراوه. به‌ڵام ئایا هه‌ر به جدی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كشێته‌وه؟ د‌یڤید ئیگناتیوس، نووسه‌ری رۆژنامه‌ی "زه واشنتۆن پۆست" به راپۆرتێكی دوورودرێژ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ی داوه‌ته‌وه و له ناوه‌ڕۆكی بیرۆكه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "رای زۆربه‌ی ئيداره‌ی بایدن وایه، ئه‌و په‌ڕاوانه‌ی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكادایه كه عێراق ناوچه‌یه‌كی ژیاریی گرنگ و پڕبایه‌خه بۆ ئایندهی ئه‌مه‌ریكا و كشانه‌وه‌ی له‌ناكاو ده‌بێته هۆی خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی".
ئیگناتیوس نوسیویه‌تی: "پیاوێكی رۆژنامه‌نووس و هه‌واڵگری جیاواز له سیاسییه‌كانی دیكه روو له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات. به‌بێ خواستێكی خۆیی و كاریگه‌ری سیاسی و به‌بێ حزب و میلیشیا چۆن ده‌توانێت دڵی ئه‌مه‌ریكا رازی بكات. ئه‌و له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئاب/ ئۆگه‌ستی ساڵی رابردوو زۆر هه‌وڵیدا ده‌ستی گرووپه میلیشیاكان له عێراق دووربخاته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی. بهڵێنیدا گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵێت له حكومه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام توانای نه‌شكا به‌سه‌ریدا".
هه‌ر به‌گوێره‌ی "زه واشنتۆن پۆست"، تاوتوێی ئه‌وه كراوه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌بێته هۆی زیاتر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له‌ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێیدا به ئارامی ماونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت: "دۆخی ئێستای عێراق رێگه به كشانه‌وه نادات، بۆیه ده‌شێت كازمی ملكه‌چی كۆمه‌ڵێك بڕیاری قورس بكرێت، كه ببێته ماڵ به‌سه‌ر حكومه‌تی ئایندهی دوای كازمی، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی خۆشی‌دا نه‌بێت".
ئێستا 3500 سه‌ربازی بیانی له عێراق ماون، كه 2500 یان ئه‌مه‌ریكین. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 50 هێرشی سه‌ربازی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه كراونه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ش كه له هه‌گبه‌ی كازمیدایه پرسی خراپی دۆخی ئابووری عێراقه. ده‌یه‌وێت ئیداره‌ی بایدن رازی بكات، به پێدانی قه‌رز به حكومه‌ته‌كه‌ی تا گه‌شه به ئابووری عێراق بدات. ئاژانسی فرانس 24 ئاشكرای كردووه، بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری عێراق پێویستی به په‌یوه‌ندیكردن به چه‌ند كه‌ناڵێك و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه تا قه‌رز بده‌ن به عێراق، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه په‌نا به‌رێته به‌ر ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ند بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر چی ئه‌مه و چه‌ندین به‌ڵێنی تر بۆ كازمی جێبه‌جێ ده‌كات؟