سه‌دام له ئیسرائیله و سێڵفی له‌گه‌ڵدا ده‌گرن
به‌په‌له سێڵفیه‌كیان له‌گه‌ڵ گرت
خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی ته‌لئه‌بیبی پایته‌ختی ئیسرائیل،توشی سه‌رسوڕمان بوون ئه‌و به‌یانییه‌ی كه له‌خه‌و هه‌ستان و بینییان وێنه‌یه‌كی سه‌ددام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق له لێواری شه‌قامێكی ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا دانراوه.
ڕۆژنامه‌ی "یه‌دعوت ئه‌حره‌نوت" ی ئیسرائیلی كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه له زمانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه گواستویه‌تییه‌وه كه به‌لایانه‌وه سه‌یر بووه له‌و به‌یانیه‌دا ئه‌و وێنه‌یه‌یان به‌و شێوه‌یه بینیوه و نازانن كێ هێناویه‌تیه ئه‌و جێگه‌یه،به‌ڵام پێده‌چێت لای یه‌كێك له دانیشوانی ئه‌و ناوچه‌یه بوبێت و به‌و شێوه‌یه خۆی لێ ڕزگار كردووه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت خانمێك به‌په‌له خۆی گه‌یاندووه‌ته لای وێنه‌كه و سێڵفیهكی له‌گه‌ڵدا گرتووه.
