پارێزگای هەولێر.. دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە
بژاردەی کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ هەڵنەبژێردرا

K24- هه‌ولێر:
ژووری ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، له بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند، دۆخی شار مه‌ترسیداره، زنجیره‌ى كۆرۆناى نوێ، رۆژ له دواى رۆژ له هه‌ڵكشانه، بۆ ئەمە، ژماره‌یه‌ك رێنمایی و نه‌خشه رێگاى بۆ داهاتوو، راگه‌یاند.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، راشیگەیاند، ئێواره‌ى ئەمڕۆ، لەدیوانی پارێزگادا، پاڵپشت بە بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لە هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى گشتیى شاره‌كه‌مان و هەستیاری و مەترسیداری ئه‌و دۆخه، گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە، زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەهەڵکشاندایە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بەڕەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان، بژاردەی کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆی هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر هاووڵاتییانی شارەکەمان، پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان نەبن، بەتایبەتی بەستنی (ماسك)، ئەوا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شاره‌كه‌مان، دەست بەجێبەجێکردنی بژاردەی دووەم دەکەین، بۆیە داوا لەهەموولایەک دەکەین پابەندبن، تاوەکو بارودۆخەکە و رەوشی تەندروستیی لەوەی هەیە سەختر نەبێت.
دووه‌م/ له ئه‌گه‌رى هه‌ربارودۆخێكى سه‌خترى نه‌خوازراوى زياتربوونى ڕێژه‌ى تووشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ، له‌شاره‌كه‌مان و دروستبوونى لۆد و پاڵه‌پستۆ و نه‌مانى شوێن له‌نه‌خۆشخانه‌كانى تايبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى تووشبوان، ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، به له‌به‌رچاوگرتنى هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتىى ته‌ندروستى هه‌ولێرى راسپارد، بۆئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كارى ته‌واوبكرێت، له‌وانه‌ش دووباره كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى و چه‌ند شوێنيكى ديكه بۆوه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى تووشبوان، ئومێد ده‌كه‌ين هاووڵاتييان پابه‌ندى رێنمايى رێكاره‌كانى خۆپارێزى بن و نه‌گه‌ين به‌م بارودۆخه.
سێيه‌م/ پێویسته كارمه‌ندانی شوێنه ئایینی، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه و كافتریاكان، ڤاكسین وه‌ربگرن، یان تێستی 72 كاتژمێریان پێ بێت و لێژنه‌كانیش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت شوێنه‌كه ده‌ستبه‌جێ دادخرێت.
چواره‌م/ پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانى سنوورى پارێزگاكه‌مان، ڤاكسین وه‌ربگرن و به ماسكه‌وه ده‌وام بكه‌ن.
پێنجه‌م/ رێگه‌نادرێت به هیچ گه‌شتیارێك بێته ناو هه‌ولێرى پایته‌خت ئه‌گه‌ر ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت، یان تێستی 48 كاتژمێری نه‌بێت.
شه‌شه‌م/ هه‌ر كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری تێستی ساخته‌ی پێ بێت، ئه‌وا كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته لیستی ره‌ش و ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته ناو شارى هه‌ولێرى پایته‌خت.
حه‌وته‌م/ سه‌پاندنی به‌ستنی ماسك له دامه‌زراوه‌كانی حكومى و شوێنه گشتی و گه‌شتیارییه‌كان، بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌بێت، كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
هه‌شته‌م/ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسێك و چوونه سه‌ر قه‌بران، هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت به‌پێی یاسا و پێبژاردن سزا ده‌درێت، به گوێره‌ی دوایین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
نۆيه‌م/ مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌كان كراوه ده‌بن، به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
ده‌يه‌م/ هۆڵه‌كانى سینه‌ما له‌گشت شوێن و مۆڵه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
يازده‌يه‌م/ داخستنى هۆڵه‌كانى بۆنه و ئاهه‌نگێڕان، له ناو هۆتێل و ده‌ره‌وه‌ى هوتێله‌كان.
دوازده‌يه‌م/ پرسەدانان لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
سێزده‌يه‌م/ شوێنه ئایینییه‌كان به جێبه‌جێردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كراوه ده‌بن، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و داده‌خرێت.
چوارده‌يه‌م/ سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت ئه‌و رێكارانه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتیشیان پێده‌درێت له هه‌ر شوێنێك رێكاره‌كان توندتر بكه‌ن.
پازده‌يه‌م/ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، داوا له میدیاكان ده‌كات به‌شداربن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان.
شازده‌يه‌م/ ئه‌م رێكارانه له‌كاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌و 27 له‌سه‌ر 28ى 7ی 2021 بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، تاوه‌كو كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ی باڵاى كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان له رۆژی 3/ 8/2021.
ک.ب