ژنێك هاوسەر و هه‌ر سێ منداڵەکانی ژه‌هرخوارد كرد
دواى ئه‌وه‌ى شه‌ربه‌ته‌كه‌یان خوارده‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م ته‌ندروستى منداڵه‌كان و هاوسەرەکەی تێكده‌چێت له‌لایه‌ن دراوسێكانییه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسى میسر، ئاشكرایكرد، ژنێك، هاوسەر و هه‌ر سێ منداڵەکانی، له رێگه‌ى خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى مانگۆ، ژه‌هرخوارد كرد.
روونیكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى منداڵه‌كان، له لایه‌ن میوه فرۆشێكهوه، شه‌ربه‌تى مانگۆ ده‌كڕن، دایكه‌كه، رێژه‌یه‌كى زۆر ژه‌هریان بۆ تێده‌كات، هەر سێ منداڵه‌كانى، ده‌م و ده‌ست گیانیان له‌ده‌ستدا، دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى، ته‌ندروستى باوكیان، به‌ره‌و جێگیربوون، ده‌چێت.
پۆلیسى میسر، ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌و ژنه، ماوه‌ى (3) مانگه په‌یوه‌ندییه‌كى خۆشه‌ویستیی، له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا، دروستكردووه، پێكه‌وه ئه‌و پیلانه‌یان داڕشتووه، ده‌ره‌نجام بووه بكوژى هه‌ر سێ منداڵه‌كانى.
پۆلیس جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و ئافرەتە، هه‌فتانه جارێك، خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ده‌بینی، بۆ ماوه‌ى (6) مانگ ئه‌و پهیوهندیەیان به‌رده‌وام بوو، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى، پیلانى له‌ناوبردنى هاوسەرەکەی و هه‌ر سێ منداڵه‌كانی، داڕشت، دواى جێبه‌جێکردنی، هاوسەرەکەی له مردن رزگاری دەبێت.
پۆلیسى میسر، روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ئافره‌ته، به بیانووى ماوە بەسەرچوونی شهربهتهکە، بۆ ماوەیەک لەو تاوانه رزگاری بوو.
سەرچاوە: روسياليوم
ک.ب