ناجح میزان: عێراق كه‌وتووه‌ته ده‌ست وه‌لائییه‌كان
شاره‌زایه‌كی سیاسی: كازمی بووه‌ته چایچی ئه‌بوفدك و قه‌یس خه‌زعه‌لی
K24 – هه‌ولێر:
چاو‌دێر و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی عێراقی، ناجح میزان، رایگه‌یاند، كازمی پیاوی فه‌رمانڕه‌وایی نییه و میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ی گوێ بڕینیان لێ‌كرد و ئێستا هه‌موو ئامانجی ئه‌وه‌یه وه‌لائییه‌كان له خۆی رازی بكات و بووه‌ته چایچیی خه‌زعه‌لی و ئه‌بوفه‌ده‌ك. سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش گوتی: عێراق كه‌وتووه‌ته ده‌ست وه‌لائییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێته‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، ناجح میزان له باره‌ی ره‌وشی عێراق و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: "ئه‌مه‌ریكا له دۆڵێكه و ره‌وشی عێراقیش له دۆڵێكی دیكه‌یه. ئه‌مه‌ریكا ره‌وشی عێراقی لا گرنگ نییه و ده‌كشێته‌وه. كاتێك وه‌لائییه‌كان بۆردومانی سه‌ربازگه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵام ناده‌نه‌وه. كۆمارییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان، ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شه‌ڕه بێكۆتاكان بكشێنه‌وه. له ئه‌فغانستان كشانه‌وه و له سعوودییه و قه‌ته‌ر مووشه‌كه ستراتیژییه‌كانیان كشانده‌وه. ره‌وشی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگ نییه. ئه‌وه‌ی عێراقی كۆنترۆڵ كردووه، خامنه‌یی و سوپای پاسدارانه".
سه‌باره‌ت به كێ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌و شاره‌زا سیاسییه گوتی: "دوژمنایه‌تی گریمانه‌یی، كه درووستكراوه، له نێوان ئیسرائیل و ئێران ته‌مه‌نی 42 ساڵه و باش ده‌زانین، كه په‌یوه‌ندی له نێوان ئیسرائیل و ئێران هه‌یه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش له رابردوو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه. رۆڵ له عێراق دابه‌شكراوه. ئێران ده‌ڵێت سێ به سفر سه‌ركه‌وتین و كۆنترۆڵی عێراق له‌ده‌ست وهلائییهكاندایه".
هه‌روه‌ها گوتی: "نابێت كۆیله‌ی خه‌یاڵێك بین، كه ناوی ئه‌مه‌ریكایه و ئێستا ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی سه‌ربازه‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی. ئێران هه‌ژموونی سه‌پاندووه به‌سه‌ر عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و لوبناندا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه شه‌ڕ روونادات و گوتی: "پێم وا نییه شه‌ڕ رووبدات، وه‌لائییه‌كانی عێراق هاوشێوه‌ی لوبنان ره‌فتار ده‌كه‌ن، له لوبنان حزبوڵڵا وڵات به‌ڕێوه ده‌بات. لێره‌ش ئه‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه ده‌بات وهلائییهكانن و ئه‌زموونی حووسییه‌كان دووباره ده‌بێته‌وه. قه‌یس خه‌زعه‌لی وتویه‌تی ئه‌زموونی تاڵیبان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، وه‌لائییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزدا بگرن و كازمی بكوژن، وه‌ك چۆن حووسییه‌كان عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحیان كوشت".
باسی له‌وه‌شكرد، "كاتێك وه‌لائییه‌كان گه‌مارۆی ناوچه‌ی سه‌وزیان دا، ئه‌مه راهێنان بوو، وه‌لائییه‌كان راهێنان بۆ ئه‌و رۆژه ده‌كه‌ن، كه ده‌ست به‌سه‌ر وڵات‌دا بگرن. كازمی هیچی پێ نه‌كرا و بێ ده‌سه‌ڵات بوو، ناچار بوو سڵاویان لێ بكات".
له باره‌ی كازمییه‌وه گوتیشی: "ئامانجی سه‌ره‌كی كازمی ئه‌وه‌یه میلیشیاكان له خۆی رازی بكات. كازمی بووه‌ته نامه‌به‌ری نێوان ملیشیاكان و ئه‌مه‌ریكا. به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌كرد و وتیان گوێت ده‌بڕین. كازمی پیاوی دۆخه‌كه نییه و پیاوه‌تی له‌ده‌ستداوه و ره‌نگه چایچێتی بۆ ئه‌بوفدك و خه‌زعه‌لی بكات".