وه‌رگرتنی ڤاكسین له ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته زۆره‌ملێ
ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا جارێكی دیكه روو له زیاد بوونه
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
پاش چه‌ند مانگ له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبووان به كۆڤید-19 له ئه‌مه‌ریكا، كه‌چی ژماره‌ی حاڵه‌تی تووشبوون بۆ جارێكی دیكه له دوو هه‌فته‌ی رابردوو به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت. بۆ ئه‌وه‌ش به‌شی زۆری حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ڤاكسین زۆره‌ملێ (ئیلزامی) بێت.
به‌پێی ئامارێكی ئێن بی سی نیوز له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆڤید-19 به‌رزبۆته‌وه له‌م چوار هه‌فته‌ی دوایی به‌راورد به حه‌وت هه‌فته‌ی پێشتر.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئێن بی سی نیوز ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌ی تووشبووان زیادبووه له هه‌موو ناوچه‌یه‌ك به‌هۆی زیادبوونی ئاستی گواستنه‌وه‌ی جۆری نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسه‌كه كه به دێلتا ناسراوه. ئه‌م زیادبوونه‌ی ژماره‌ی تووشبووان زیاتر له باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵات دایه كه زیاتر ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا و تێنیسی و لویزیانا و میسیسیپی و كارۆلاینا باكوور ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبووان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌م 5 ویلایه‌ته رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه كه‌متره له 49.2% ی تێكڕای ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه. له‌نێو ئه‌و پێنج ویلایه‌ته‌شدا، ویلایه‌ته‌كانی میسیسیپی و لویزیانا كه‌مترین رێژه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ئێن بی سی، ویلایه‌تی ڤێرمۆنت له هه‌موو ویلایه‌ته‌كان باشتره بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ریانگرتووه گه‌یشتۆته 67.4%.
ئه‌م ترسی به‌رزبوونه‌وه‌یه له ژماره‌ی تووشبووان وای له ئیداره‌ی بایدن و به‌شێك له حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان كردووه كه وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌نه زۆره‌ملێ (ئیلزامی).
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز-یش دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته له هۆشداریدانی ئیرك گرۆسمان گه‌وره به‌رپرسی یاسایی له (Morgen Stanley) بۆ ئه‌و پارێزه‌ر و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی نووسینگه كارده‌كه‌ن، یه‌كێتی پارێزه‌ران له نیویۆرك داوای له تیمی كاركردنی فریاگوزاری ده‌كات كه بیر له پێدانی ڤاكسینه‌كه به زۆره‌ملێ (ئیلزامی) بكاته‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری گۆڕاوی (ده‌لتا)ی كۆڤید-19.
تیمی كاركردنی ئیمیرجنسی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی نیویۆرك و به‌رپرس به پێدانی ڤاكسنه‌كه به زۆره‌ملێ و پارێزگاری ته‌ندروستی گشتی ره‌چاوی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه له ئایینده‌دا پێویست ده‌كات كه پێدانی ڤاكسینه‌كه ئیلزامی بێت بۆ هه‌موو كه‌سێكی پێگه‌یشتوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیان له ئه‌مه‌ریكا ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
تیمی كاركردنی ئیمیرجێنسی له 7 ئه‌ندامی سه‌ره‌كی پێكهاتووه ئه‌وانیش د. بیس مۆریسی، كاسلین بێرك گه‌وره راوێژكاری (نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆرك - پراسبه‌تیریه‌ن)ی گه‌وران، هێرمس فرناندیز و كاندیس گۆمیز ئه‌ندامی گرووپی یاسای ته‌ندروستی بوند-شوینگ، هه‌روه‌ها لیزا هایز یاریده‌ده‌ری راوێژكاری گشتی له سیستمی برۆكلاین-ی ته‌ندروستی و بریندان بارتێت مامۆستای یاریده‌ده‌ر و پارێزه‌ر له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی نیویۆرك و دكتۆر ئۆڵشان فرۆم و لوسكی باساریلا.
مۆریس سه‌رۆكی تیمه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "راسته مافی هه‌مووان ره‌هایه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی گشتی ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی هه‌یه بۆ سه‌پاندنی ڤاكسینه‌كه ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی گشتی كه‌وته مه‌ترسییه‌وه".
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز كاریگه‌ری دێلتا-ی گۆڕاو گڵۆپی سووری بۆ كۆمپانیاكانی كاركردن و كۆمپانیاكانی پارێزه‌ران هه‌ڵكرد له كاتی پلاندانان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان گه‌ر ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتبێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌فته‌ی پێشوو پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی بۆ ناو كۆمپانیا و ئۆفیسه‌كانی دواخست له‌كاتێكدا زۆرێك كۆمپانیاكان تا ئه‌مساته گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كاتی گه‌ڕانه‌وه دواخه‌ن.
وه‌زاره‌تی داد له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه یاسای فیدرالی رێگر نییه له كۆمپانیاكان و ئاژانسه‌كان داوا له كارمه‌نده‌كانیان بكه‌ن ڤاكسین وه‌رگرن ئه‌وكات ده‌وام بكه‌ن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌یان سه‌پاند به‌سه‌ر كارمه‌ندانه‌كاندا.
هه‌وره‌ها زۆرێك له یاسای كۆمپانیاكان مانگی ئه‌یلوول (سێپتێمبه‌ر-ی 2021) یان دیاریكردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیان.
به‌پێی رۆژنامه‌ی هێل، دادگای ویلایه‌تی نیویۆرك، دوێنێ 28ی ته‌ممووز (یۆلیۆی 2021) رایگه‌یاندووه كه له‌به‌رنامه‌یدایه كه پلانێك دا‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌زووترین كات ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن وه‌ك به‌شێك له هاندانی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه.
پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه له ئه‌مه‌ریكا جیاوازی دروستكردووه له دیاریكردنی راده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی پێیوایه بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وانه‌ی تووشبوون، ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
د. بریان سترۆم راوێژكاری رۆتگیر-ی زانستی پزیشكی و ته‌ندروستی له نیوجرسی به ئه‌ی بی سی نیوز-ی وت: "ئه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و تووشی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا بوون 1000جار خانه‌ی ڤایرۆس له ئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانیان زیاتره وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبوون به جینی ره‌سه‌نی ڤایرۆسه‌كه".
سترۆم ده‌شڵێت: "ڤاكسینه‌كانی كۆڤید-19 كه ئێستا به‌رده‌ستن پارێزگارییه‌كی به‌هێز دژی تووشبوون به جۆری گۆڕاوی ده‌لتا ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه رووبه‌ڕووی ترسی زیاتر ده‌بنه‌وه". وتیشی: "(گۆڕاوی ده‌لتا) زۆر كوشنده‌تره به‌ڵام ڤاكسینه‌كه توانای به‌رگریكردنی به‌هێزی هه‌یه دژی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا".
هه‌رچه‌نده به‌پێی رای پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی، پێویسته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن وێرای ئه‌وه‌ی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوو بن و تێیانپه‌ڕاندبێت، چونكه تا ئێستا روون و ئاشكرا نییه ئاستی به‌هێزی به‌رگری له‌شی ئه‌و كه‌سانه به‌رانبه‌ر جۆری گۆڕاوی ده‌لتا.
به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی، نوێترین توێژینه‌وه ده‌ریخستووه وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه پاڵنه‌رێكی به‌هێزه بۆ پارێزگاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و چاكبوونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی تووشنه‌بنه‌وه.
به‌لام گه‌وره پسپۆری بواری نه‌خۆشییه درمه‌كان له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و دواتر ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، هه‌رگیز تووشی گۆڕاوی جۆری ده‌لتا نابن". له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هێل، ئه‌نتۆنی فاوچی سه‌رۆكی پزیشكانی كۆشكی سپی و گه‌وره پسپۆری بواری نه‌خۆشییه درمه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون به‌رگریان زۆر زیاتره به‌رامبه‌ر جۆری نوێی گۆڕاوی ده‌لتا له‌وانه‌ی تووشنه‌بوون، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جار له به‌ریتانیا و ئه‌فه‌ریكا بینراوه.
بۆیه له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا، پێده‌چێت له ئه‌مه‌ریكا ڤاكسین ببێته زۆره‌ملێ (ئیلزامی) و پێویست بكات هه‌موو كه‌سێكی پێگه‌یشتوو وه‌ریگرێت.
