سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌تران ئاسادۆريان كۆبووه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ مه‌تران د. ئاڤاك ئاسادۆريان سه‌رۆكى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له‌ عێراق
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ مه‌تران د. ئاڤاك ئاسادۆريان سه‌رۆكى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له‌ عێراق

K24 - هه‌ولێر:

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مه‌تران د. ئاڤاك ئاسادۆريان سه‌رۆكى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له‌ عێراق و ئه‌ميندارى گشتيى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه‌ مه‌سيحييه‌كان له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌ن و مه‌سيحييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگيى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق له‌ كايه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ى سياسيى وڵاتدا، دۆخى كه‌نيسه‌كان و پاراستنى تايبه‌تمه‌ندى و مافه‌كانيان، مه‌ترسییه‌کانی داعش و هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووی عیراق، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌تران ئاسادۆريان باسى له‌ دۆخ و ڕه‌وشى ژيانى ئه‌رمه‌نه‌كانى كوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یانی كرد كه‌ گه‌وره‌ترين ژماره‌يان له‌ زاخۆيه‌، هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌ سه‌ر دۆخی ئه‌منی که‌ بووه‌ته‌ هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ و ستايشى يه‌كترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره‌ كرده‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و د. ئاڤاك ئاسادۆريان سه‌رۆكى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له‌ عيراق