وەزارەتی تەندروستی: بهم مهرجه سهردانی ناوهندهكانی وهرگرتنی پێكوته بكهن
هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە نۆرەی ڤاکسین بدرێت
K24 - ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، کە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن، لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی( kurdvac).
روونیشیکردەوە، بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و ڕێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین، سەردانی ناوەندەکانی ڤاكسین مەكەن، تا ئەو كاتەی لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان، نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە.
ئاماژەشیپێکرد، بەدەر لە سیستمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی.
جەختیشیکردەوە، هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە، نۆرەی ڤاکسین بدرێت.
ک.ب