چین شه‌قامێكی هه‌ولێر رووناك ده‌كاته‌وه و 100 هه‌زار پێكوته بۆ كوردستان دابین ده‌كات
به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێم و پارێزگاى هه‌ولێر و خه‌ڵكى شاره‌كه‌مان سوپاسى ئەو هاوکاری و یارمەتییانه ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له شاری هه‌ولێر، "نی رۆ چی"، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 100 هه‌زار پێكوته‌ی "سینۆفارم" بۆ هه‌رێم دابین ده‌كات و شه‌قامێكی هه‌ولێریش به ته‌واوی رووناك ده‌كاته‌وه.
كونسوڵی كۆماری چین، پێنجشه‌ممه (29ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021)، سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێری كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، كۆماری چینی میللی پشتیوان و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و ده‌یه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی و شاری هه‌ولێر به تایبه‌تی بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كونسوڵی كۆماری چین رایگه‌یاند، "به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى دۆستایه‌تى له مێژینه‌ى نێوان گه‌لى چین و گه‌لى كوردستان، ده‌مانه‌وێت خزمه‌تێك پێشكه‌ش به‌شارى هه‌ولێر بكه‌ین، ئه‌مڕۆ هاتووین بۆئه‌وه‌ى رایبگه‌یه‌نین له رێگه‌ى چه‌قاندنى (90) ستونى ئیناره‌ى رووناكردنه‌وه كه به‌تیشكى خۆر كارده‌كات و له باشترین و پێشكه‌وتووترین جۆرن، یه‌كێك له شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر رووناك بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش رابگه‌یه‌نین، كه به‌منزیكانه، (100) هه‌زار ڤاكسینى دیكه "سینۆفارم"ى چینى پێشكه‌شی هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین".
له به‌رامبه‌ردا، پارێزگاری هەولێر، گوتی: "به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێم و پارێزگاى هه‌ولێر و خه‌ڵكى شاره‌كه‌مان سوپاسى ئەو هاوکاری و یارمەتییانه ده‌كه‌ین، كه له‌ماوه‌ى رابردوو پیشكه‌شتان كردووین و به‌رده‌وامن و ئێستاش شه‌قامێكى شاره‌كه‌مان رووناك ده‌كه‌نه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه له‌نزیكترین كاتدا تیمه‌كانى ئه‌ندازه و هونه‌رى خۆمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه شه‌قامێك دیارى بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه، كه هه‌م پڕۆژه‌یه‌كه خزمه‌ت به ژینگه‌ى شاره‌كه‌مان ده‌كات و هه‌میش ئه‌و فشاره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌با كه‌م ده‌كاته‌وه".
ئومێد خۆشناو گوتیشی: سوپاسی چین و گەلەکەی دەکەین، بۆ ئەو هاوکاری و یارمەتییە تەندروستییانەی، کە هەر لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسى کۆرۆنا پێشکەشی هەرێمی کوردستانتان کردووە، بەتایبەتی کە ئێوە یەکەم وڵات بوون ڤاکسینی کۆرۆناتان گەیاندە هەرێمی کوردستان، دووباره زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین كه به‌دیارییه‌كى به‌نرخ ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته‌لامان و ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده‌ین بۆ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك و هاوكارییه‌ك".