روونکردنەوەیەك لە بارەگای بارزانی-یه‌وه
"سه‌رۆك بارزانی هیچ جۆره چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ24ی فه‌ره‌نسی نه‌بووه"
K24 - هه‌ولێر:
باره‌گای بارزانی له روونكردهوهیهكدا رایگه‌یاند، لە ژمارەیەك سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاوکراوتەوە، کە گوایە سەرۆك مه‌سعود بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵ24ی فەڕەنسی هەبووە.
باره‌گای بارزانی روونیكرده‌وه، ئه‌م بابه‌ته هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و سه‌رۆك بارزانی هیچ جۆره چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ24ی فه‌ره‌نسی نه‌بووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:
لە ژمارەیەك سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاوکراوتەوە، کە گوایە سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵ24ی فەڕەنسی هەبووە.
لێرەدا بە هەموو لایەک رادەگەیەنین، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی24ی فەڕەنسی نەبووە.
ئەم بابەتە دوورە لە راستی و ئامانجی بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ بنەماش بۆ هەموو لایەك روونە.
بارەگای بارزانی
31ی تەممووزی 2021