مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی ئێزدییەکان دەکات
"حکومەتی هەرێم هەموو تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال"

K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوین پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەکان کرد و جەختدەکاتەوە، حکومەتی هەرێم هەموو تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ ناوچەکانی خۆیان.
لە پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزبایەکی گەرم لە خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژنێکی پڕ لە شادی و خۆشی و بەختەوەری بێت.
مەسرور بارزانی، لەو پەیامەدا بۆ ئێزدییەکان راشیگەیاند، بەو بۆنەیەوە خوشک و برا ئێزدییەکان دڵنیا دەکەمەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییەکان و کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ سەر زێد و واری خۆیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ئیزدییەکان بە هاوکاری حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوین:..
ب هەلکەفتا جەژنا چلێ هاڤینێ، پیرۆزباهییەکا گەرم ل خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دکەم. هیڤیدارم جەژنەکا پڕ شادی و بەختەوەری بیت.
ب ڤێ هەلکەفتێ، خوشک و برایێن ئێزیدی پشتراست دکەینەڤە، کو حکومەتا هەرێما کوردستانێ، هەموو شیانان دێ بکارئینیت، ژبۆ خزمەتکرنا پتر یا ئێزیدییان و کارکرن ژبۆ ڤەگەڕاندنەڤا ئاوارەیێن شنگالێ بۆ سەر جهـ و وارێن وان و ئاڤەدانکرنەڤا دەڤەرێن ئیزیدییان ب هەڤکارییا حکومەتا عێراقێ و جڤاکا نیڤدەولەتی.
هیڤیدارم ههرسال ئهڤ جهژنه وههموو جهژنێن دى، بخێر وخوشى وتهبایى و ب گیانێ پێكڤه ژیانێ دەرباز بکەین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستان