داعش لە کەرکووک هێرشی کردە سەر هێزەکانی پۆلیس

دوو پۆلیس کوژران

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

لە هێرشێکی داعشدا لە سنووری پارێزگای کەرکووک دوو پۆلیسی فیدراڵی کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشییان کردووەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی ئەسفەر-ی سەر بە ناحیەی رەشاد، لە هێرشەکەی داعش دوو پۆلیس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون، چەکدارێکی داعشیش کوژرا.

هاوکات لە چەند ناوچەیەکی دیکەی سەربە پارێزگای کەرکووک، چوار حەشارگە و دوو تونێلی چەکدارانی داعش تەقێندرانەوە،و سێ چەکداریش دەستگیرکران.

Fly Erbil Advertisment