له ئاكرێ رێژه‌ى به‌رهه‌مى برنجى كورديى زياديكردووه
له چه‌ند ساڵی رابردوو دا به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌روبوومه كه‌میكردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ جارێكی دیكه رووبه‌رێكی فراوانی ئه‌و قه‌زایه به برنج داچێنراوه.
K24 – هه‌ولێر:
قه‌زای ئاكرێ له‌به‌ر بوونی هه‌لومه‌رجی سروشتی شیاو، بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی گرنگ بۆ به‌رهه‌مهێنانی برنجى كورديى، له چه‌ند ساڵی رابردوو دا به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌روبوومه كه‌میكردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ جارێكی دیكه رووبه‌رێكی فراوانی ئه‌و قه‌زایه به برنج داچێنراوه و جوتیاران و بازاڕیش تامه‌زرۆی بڕێكی زۆرتری برنجی كوردیین.